thumbs_b_c_6eb8baafb55f227cba6f4bffac2634c6

دەست بە نۆژەنكردنەوەی بازاری قەیسەری كەركوك دەكرێت

بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری له‌ شاری كه‌ركووك كه‌ 26ی تشرینی دووه‌م سووتا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری توركی (تیكا)ه‌وه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ده‌ستكرا به‌ كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشما و داروپه‌ردوی رووخاو و پاككردنه‌وه‌ی.

به‌ڕێوه‌به‌ری لقی به‌غدای تیكا، جونه‌یت ئه‌سمه‌ر به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: “له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌ به‌ تیكای كردووه‌، له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری، له‌ به‌رواری 7ی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌ستمان كرد به‌ كاره‌كانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان”.

ئه‌سمه‌ر باسی له‌وه‌ كرد كه‌ پاش هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌كان ده‌ست به‌كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ده‌كرێت.

گوته‌بێژی به‌ره‌ی توركمانی عێراق، عه‌لی مه‌هدی به‌ ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند: “كاری هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی پاشماوه‌ له‌ بازاڕی قه‌یسه‌ری ده‌ستیپێكردووه‌”.

مه‌هدی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌ له‌لایه‌ن تیكاوه‌ كه‌ ئاسه‌واری مێژوویی عوسمانییه‌ گرنگه‌ و، گوتی: “به‌ پشتیوانی تیكا بازاڕه‌كه‌ نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌. ئه‌وه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگه‌. چونكه‌ ئاسه‌واره‌ مێژووییه‌كه‌ی ده‌ستكاری ناكرێت”.

عێزه‌دین كه‌مال كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كاسبكارانی بازاڕی قه‌یسه‌ری رایگه‌یاند: “سوپاسی توركیا ده‌كه‌ین كه‌ له‌م رۆژه‌ سه‌خته‌دا له‌ پاڵماندایه‌ و دووباره‌ ئه‌م بازاڕه‌ مێژووییه‌ نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌”.

كاسبکارێكی دیكه‌ی بازاڕه‌كه‌ به‌ناوی عومه‌ر حه‌سه‌ن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ بازاڕه‌كه‌ ده‌یان ساڵه‌ بووه‌ته‌ ده‌رگای بژێویان و، گوتی: “سوپاسی خۆمان ئاڕاسته‌ی كۆماری توركیا و ته‌واوی ده‌زگاكانی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر توركیا نه‌بووایه‌ كه‌س نه‌بوو ئه‌مانه‌ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌”.

بازاڕی مێژوویی قه‌یسه‌ری كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ندی شاری كه‌ركووك و له‌ سه‌رده‌می عوسمانییه‌كاندا دروستكراوه‌، له‌ 26ی تشرینی دووه‌مدا به‌هۆكارێك كه‌ هێشتا دیار نییه‌ ئاگری گرت و، به‌و هۆیه‌وه‌ شوێنكارێكی زۆری تێدا سووتا.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *