thumbs_b_c_f73a7272d4ccaf6f57325b860009238c

رزگاركردنی 83 كه‌س له‌ لافاو له‌ گوندیكی كه‌ركوك

دانیشتوانی گوندی گازوه‌شانی كه‌ركووك، به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ رووبه‌ڕووی لافاو بوونه‌ته‌وه‌، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه‌ گوازرانه‌وه‌ بۆ شوێنێكی ئارام.

ساڵح محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی كه‌ركوك  به‌ ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ دروستبوونی لافاو تیمه‌كانی به‌رگرژی شارستانی ده‌ستیان به‌ كار كرد و سه‌ركه‌وتووبوون له‌ رزگاركردنی 83 كه‌س له‌ گوندی گازوه‌شان. ئه‌و ئاوه‌ی له‌ باكووری گونده‌كه‌ كۆببووه‌وه‌ به‌ ئامێری هه‌ڵكه‌ندن رێی بۆ كرایه‌وه‌ و بڵاوه‌ی پێكرا”.

مقدم ئیحسان سه‌تار له‌ فه‌رمانده‌یی هێزی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، رایگه‌یاند: “هاوكاری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بووین له‌ رزگاركردنی ئه‌و خێزانانه‌ی له‌ گونده‌كه‌دا گیریانخواردبوو. به‌ ئۆتۆمبێله‌كانمان خێزانێكی زۆرمان له‌ گونده‌كه‌ دوورخسته‌وه‌”.

كامه‌ران ته‌حسین كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر گونده‌كه‌یان گه‌یشتووه‌ و، گوتی: “كاته‌كانی شه‌و كه‌وتینه‌ ژێر ئاو، ئه‌وه‌ی ته‌نیا مایه‌ی دڵنه‌واییه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زیانی گیانیمان نییه‌”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *