10201825225324850024460

دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی هەفتەیەك ناحیەی باوەنور ده وەستێت

به‌هۆی ئه‌و ته وزمو لێزمه‌ بارانه‌ ى روى له ناوجه كه كردوه  له كه ل  پچڕانی كارەبا و چونی قوڕ و لیتە بۆ ناو بیرەكانی ناو ڕوباری سیروان،  دابەشكردنی ئاو بۆ ماوەی كەمتر لە هەفتەیەك بوەستێت و بەڕێوبەری ناحیەی باوەنوریش دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان و دەڵێت: “هەر لە سبەینێوە دەست دەكەینەوە بە دابینكردنی ئاو بۆ ئەوەی بە تانكەر دابەشی بكەین”.

عزیز محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور لە لێدوانێكیدا ڕاگەیاند، “پڕۆژەیەكی ئاو هەیە لە نزیك ڕوباری سیروان بۆ ئەوەی ئاوێكی پوخت و پاك بۆ هاوڵاتیانمان دەستەبەربێت (بیر)ەكان لە ناوەڕاستی ڕوبارەكەدا دانراون”.

ناوبراو وتیشی، “لە كاتی لافاودا زۆربەی مەترسیان دەكەوێتە سەر و ئێستاش بەشێكیان ڕاگری كارەباكەیان ئاو بردویەتی و بەهۆیەوە كارەبای بۆ ناچێت و بەمەش كار ناكات”.

بەڕێوبەری ناحیەی باوەنورئاماژەی بەوشكرد، ئەو دیكەش قوڕ و لیتە دێتە ناو ئاوەكەوە و دوو ڕۆژیان پێدەچێت بۆ نیشتنی و دواتر پاككردنەوەی كۆی گشتی نزیك بە هەفتەیەك كەمتر دەتوانرێت، كە كێشەكە چارەسەر بكرێت و دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە دەستپێدەكاتەوە.

وتيشى، “هەر لە سبەینێوە ئێمە دەسپێدەكەین بۆ دابینكردنی ئاو بۆ ئەوەی بە تانكەر دابەشی بكەین”.

بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور ،سەبارەت بە چارەسەری كۆتای هاتنی مەترسی لەسەر بیرەكان بەڕێوبەری ناحیەی باوەنور بۆخه‌ڵك وتی، “لە ئێستادا دەرخستەیەكمان بە بڕی 850 ملێۆن دینار لە وەزارەتی داراییە و پڕۆژەكە بۆ ئاوی دەوروبەری گەرمیانە بۆ ناحیەی باوەنور و پاڵاوگەیەكی نوێ و ستاندارد و زانستی و دور لە سەجەم مەترسیەكان دروستبكرێت بە جێبەجێكردن و سەرفكردنی ئەم بڕە وادەكات ساڵانی داهاتوو كێشەیەكی هاوشێوەمان بۆ دروست نەبێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *