1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران تا کۆتایی ساڵی 2018 جێبه‌جێ ده‌کرێت.
فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران تا چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو پێش کۆتایی ئه‌مساڵ جێبه‌جێ بکرێت.
ناوبراو وتی: میکانیزمی یه‌کێتی ئه‌ورووپا بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌ یاساییه‌کانه‌ له‌ گه‌ڵ ئێران و ئیش و کاره‌کانی به‌ باشی به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *