download (1)

دۆناڵد ترامپ: بەردەوام دەبم لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان

ئه مرو سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سه ره ڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە (بن سەلـمان) دەستی لە كوشتنی خاشقچیدا بووە، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنی عەرەبستان، چونكە هاوپەیمانێكی باشی وڵاتەكەیەتی.

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆیتەرز دوابوو وتی: وێڕای ئەوەی ئەنجوومەنی پیران بڕوای وایە كە بن سەلـمان دەستی لە كوشتنی خاشقچیدا هەبووە، بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنی.

دۆناڵد ترامپ: ئەو سەرۆكی عەرەبستانەو ئەم وڵاتەش هاوپەیمانی باشی ئەمریكایە، بێ گومان لە تەنیشت عەرەبستان مانەوە و بشتكيرى بو ئێستە بەندە بە مانەوەی ئەوان لەحوكمڕانیدا.

ترامپ سەبارەت بەم بابەتە كە هەندێك كەس لە ئەندامانی سعودیە دەیانەوێت (بن سەلـمان) لە دەسەڵات لابدرێت،دۆناڵد ترامپ وتی: من شتی وام نەبیستووە، ڕاستگۆیانەش دەڵێم لەمبارەوە نازانم چی بڵێم، ئەوەی من بیستوومە ئەوەیە كە پێگەی ئەو لە دەسەڵاتدا بەهێزە.

جێگەی ئاماژەیە كە دەزگای هەواڵگری و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا لەسەر ئەم بڕوایەن كە (بن سەلـمان) دەستی لە كوشتنی خاشقچیدا بووە، بەڵام ترامپ سەرەڕای ئەمە بەردەوامە لە پشتیوانی كردنی جێگری شانشینی عەرەبستان.

هەر لەمبارەوە (باب كرۆكێر) سیناتۆری كۆماریخواز ڕایگەیاند، بەزوویی بڕیارنامەیەك ئامادە دەكەن كە (بن سەلـمان) لە كوشتنی خاشقچیدا دەستی بووە، سیناتۆر (لیندسی گراهامیش) بن سەلـمانی بە كوشتنی خاشقچی تاوانبار كرد.

لەمبارەیەوە واشنتۆن پۆست نووسیتی،  تاكوو بەر لە تەواو بوونی ساڵی (2018) دەیانەوێت بڕیارنامەیەك ئامادەبكەن كە بن سەلـمان بە بەرپرسی كوشتنی جه مال  خاشقچی دەزانێت.
بويه داوا لە بن سەلـمان دەكرێت تاكوو سیاسەتە دوژمنكارانەكانی دیكەی لە كەنداوی فارس ڕابگرێت، هەروەها سزادانی ترامپ بەهۆی پشتیوانی لە بن سەلـمانیش دەروژێت و ئه م بابه ته له ئه مريكا ئالوز بوه.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *