hqdefault

هەوڵەکان شكستيان هيناوه و بە ئامار نازاندرێت چەند پارەی هەرێم بە قاچاخ بردراوەتە دەرەوە

هه موو هەوڵەکان بۆ هێنانەوەیئه‌و پارانه‌ی بەقاچاخبراونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی هەرێمی كوردستان سەرکەوتوو نەبوون، دەستەی دەستپاکیی هەرێمیش ئاشكرای ده‌كات ، هەموو ڕێکارەکان شکستیان هێناوە، نەبوونی یاسایەکی تایبەتیش لەو ڕووەوە کارەکەی قوورستر کردووە

(حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر) سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی هه‌رێم رایگه‌یاند :لە ساڵەکانی ڕابردوودا هەموو هەوڵمان ئەوە بوو بزانین ئەو پارانە هی کێن، چەندە و دراون بە کێ و لەکوێن، بەڵام سەرلەبەری هەوڵەکانمان بێئەنجام بوون، وه‌ ئەگەر لەوەش زیاتر هەوڵ بدەین بێئەنجام دەبین، چونکە ئێمە سیادەی دەوڵەتمان نییە و هاوکات یاسایەکیش نییە پشتگیریی هەوڵەکانمان بکات،لەبەر ئەوەی بەڵگەی پێویست لەبەر دەستدا نییە، تا ئێستا بە ئامار نازاندرێت چەند پارەی هەرێم بە قاچاخ بردراوەتە دەرەوە.

ش.ك

 

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *