17806739_1414811415207544_1090123794_n

بەرنامەڕێژی ترامپ بۆ ئایندەی عێراق، مانەوەی یەکپارچەیی خاکی عێراق دوای ١٤ ساڵ لە کەوتنی سەدام

ئا: سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق پەشیمان بوویەوە لەوەی ھێزەکانی بگێڕیتەوە بۆ ئەمریکاو بەپێی بۆچونەکانی ترامپیش کۆشکی سپی دەیەوێت بەرنامەرێژی بۆ نفوزی خۆی بکات لە ئایندەی عێراقدا.

١٤ ساڵە لەمەوپێش بوو جۆرج بوش سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا، فەرمانی کرد ھێرش بکرێتە سەر عێراق، ئەویش بە بیانوی ھەبوونی چەکی کۆمەڵکوژء لەماوەی چەند ھەفتەیەکدا ھێزەکای ئەمریکا توانیان ھێزەکانی عێراق تێکبشکێننء سەدام حسێنیش ون بکەن.

لەو کاتەوە تا ئێستا سیاسەتەکانی ئەمریکا لە عێراق گۆڕانکاریء فێڵی زۆری تێدابووە تا ئەوکاتەی لە چەند ساڵی رابردوودا ئەمریکا ھێزەکانی رەوانەی وڵاتەکەی خۆی کردەوەو تەنھا ھێزە راوێژکارەکانی ئەمریکاو دیبلۆماتکارو کۆمپانیاکانء دەستە ئابورییەکای لە عێراق ھێشتەوە.

چەند رۆژێک لەمەوپێش حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەیشتە واشنتۆنء دوو لایەنە لەسەر ھەندێک بابەتی پەیوەندیدار گفتوگۆیان کرد.

پەشیمانبوونەوە لە عێراقء بەربەرەکانێی چەکدارانی داعشء پارێزگارییەکانی ئەمریکا لە عێراق لە گرنگترین ئەو بابەتانە بوون کە گفتوگۆیان لەسەر کرا.

ترامپ: نەدەبوو عێراق لەبیر بکەین
یەکێک لە گرنگترین بۆچونەکانی ترامپ پەیشیمان بوونەوە بوو لە ھاتنە دەرەوە لە عێراق، بەپێی نوسراوی رۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) دۆناڵد ترامپ لەکاتی کۆبونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی، چوونەدەرەوەی وڵاتەکەی لە عێراق بە ھەڵەیەکی گەورە زانیء ئاشکرایکرد، ئێمە ھەرگیزو ھیچ کات نابێت عێراق جێبھێڵین.

لای خۆشییەوە رۆژنامەی (نیویۆرک تایمزی) ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی گەشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی ھێرشی ئەمریکا بوو بۆ سەر وڵاتەکەی، بەڵام ترامپ تەئکیدی لە بوونی ئەمریکا لە عێراق دووپات کردەوەو رەخنەی لە پێشینەکانی خۆی گرت لە کۆشی سپی.

ناوبراو رەخنەی ئەوەی لە پێشینەکانی گرت کە تا ئێستا نەیانتوانیوە رێکەوتنێکی تەوافوقی ببەستن بۆ ئەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بوونیان بمێنێتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئەم رۆژنامەیە، لەسەر بنەڕەتی رێکەوتنێکی تەوافوقی کە لە ساڵی ٢٠٠٨ حکومەتی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆرج بۆش لەگەڵ بەغدا واژووی کردبوو، لە ساڵی ٢٠١١ ھێزە زەمنییەکانی ئەمریکا لە عێراق چوونە دەرەوە.

ترامپ وتیشی، ئێمە نەدەبوو عێراق جێبھێڵین، چونکە بە رۆیشتنی ئەمریکا بۆشاییەکی گەورە لە عێراق دروست بوو.

ترامپ لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ عەبادی تەئکیدی لە پارێزگاری وڵاتی عێراق کردەوە لە دەستی داعش، ئەمەش لەکاتێکدایە ناوبراو لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکانداو کێبڕکێی لەگەڵ ھیلاری کلینتۆن رەخنەی زۆری لەوە گرتبوو کە کۆمەکء ھاوکارییەکانی وڵاتەکەی رەوانەی عێراق بکات.

ترامپ بەڵێنی بە سەرۆک وەزیرانی عێراق دا ھەنگاوی پێویست بۆ عێراق بنێتء لای خۆشییەوە عەبادی لەبەرانبەر وتەکانی ترامپ خۆشحاڵ خۆی دەربڕی.

بەرنامەکانی ئەمریکا بۆ ئایندە
ترامپ بۆ زیادکردنی ھاوکارییەکانی لە ئایندەی عێراق دەیەوێت بەشێوەیەکی بەھێزتر لە کۆشکی سپی گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکاتء ئەمریکا بە زەرورەتێکی گەورەی دەزانێ کە لەگەڵ عێراق لەبەرانبەر داعش بجەنگێتء بەڵێنی ھاوکاری بەو وڵاتە دایەوە.

ئاژانسی (نیویۆرک تایمز) بڵاویکردەوە، ئەمریکا ھێچ رونکردنەوەیەکی سەبارەت بە جۆری ھاوکارییەکانی بۆ عێراق نەداوە، تەنانەت بەرپرسانی ھەردوو وڵات لەسەر ئەم ھاوکارییانەی ئەمریکا بۆ عێراق ھیچ شتێکیان ئاشکرا نەکردووەء ئەو ھاوکارییە نێودەوڵەتییەی بۆ دروستکردنەوەی شارە وێرانکراوەکانی عێراق لەم کۆتاییانەدا رووی داوە ھیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردوەتەوە.

ئەو رۆژنامە ئەمریکییە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ھێزە عێراقییەکان زیاتر پێویستیان بە راھێنانی سەربازی ھەیە لەلایەن ھێزەکانی ئەمەریکاوە، ئەمەش لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ زیاتر ئەو پێویستییە دروست دەبێت، چونکە لەوانەیە ھەر چەکدارێکی داعش کە تا ئێستا گیانی سەلامەتە لەوانەیە خۆیان بۆ ھەڵمەتێکی تەقینەوە ئامادە بکەن ئەمەش مەترسییەکان فراوانتر دەکەن.

جەیمز جەعفەری باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە بەغداد لەو باوەڕەدایە کە لەگەڵ ئەوەی داعش کێشەگەلێکء وێرانکارییەکی زۆری لە عێراق ئەنجام داوە، بەڵام ئەو پرسە دێتە پێشەوە کە ئەمریکا چۆن دەتوانێت لە دروستکردنەوەو جێگیرکردنی عێراق دەستی ھەبێت.

وتیشی، پێویستە ئەوە لە بیرنەکەین کە دەبێت چاکسازیی سیاسی لە عێراقدا ئەنجام بدرێت، چونکە تاکو دڵنیاییەکی تەواو دروست نەبێت بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە، گروپی توندڕەویتر دروست دەبێتەوەء ئامانجی سەرەکی ئەمریکاش دواجار ئەوەیە کۆتایی بە داعش بھێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سیناتۆری ئەمریکا لە نامەکانیاندا بە ترامپیان راگەیاندووە، کێشەکانی عێراق دوای داعشیش چارەسەر نابن، چونکە ئەوان رەخنەیان لەسەر ئەوەیە کە دەبێت پشکی سونەکان لە عێراق جێگیرء زیاد بکرێتء لەگەڵ ئەوەشدا کێشەی سونەکان لەبەرانبەر کوردەکان چارەسەر بکرێت.

لای خۆشییەوە کەناڵی (ABC) بڵاویکردەوە، ترامپ خوازیارە چارەسەرەکانی بۆ کێشەکانی لە عێراقء شەڕکردن لەگەڵ داعش زیاتر بکات.

لای خۆشییەوە عەبادی دڵنیایە لەوەی ئەمریکا بۆچونێکی بۆ ھێرشکردنەسەر داعش ھەیە، بەڵام ئەو بۆچونە بە تەنیایی بەس نییە.

ترامپ بە سەرۆک وەزیرانی عێراق وتووە، ئاگاداری ھەوڵء تێکۆشانەکانی ھێزە عێراقیەکانین کە لەبەرانبەر داعشدا ئەنجامی دەدەن، ئامانجی ئێمەش کۆتاییھێنانە بە داعشء لێرەدا رێکدەکەوین کە پێکەوە ئەم رێرەوە کۆتایی پێ بھێنین.

ترامپ میراتگرەوەی پاشماوەی جەنگەکانی عێراقە
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش ئاشکرایکرد، ترامپ میراتگری جەنگەکانی عێراقەو ھەر ئەوەش بوو لە دوای ١٤ ساڵ عەبادی گەیشتوەتە ئەمریکا بۆ ئەوەی لەگەڵ ترامپ کۆببێتەوە.

پێچەوانەی سیناتۆرەکانی ئەمریکا، رۆژنامەکە نوسیوێتی، دەبێت ئەمریکا ھاوکاری حکومەتی شیعە بکات تاکو بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی باکوری عێراق بکات، چونکە ئەمریکا بەم کارەی دەبێتە رێگر لەبەردەم جیابوونەوەی بەشێک لە عێراقء بوونی وڵاتانیتر لەنێویاندا تورکیاو ئێران.

ترامپ لەبەرانبەر عێراق دووڕووی ھەیە
تا ئێستا ھێڵە سیاسییەکانی ترامپ سەبارەت بە عێراق دوولایەنەو بە نادیاری ماوەتەوە.
دۆناڵد ترامپ تەئکیدی لەوە کردوەتەوە کە ھاوکاری عێراق دەکات بۆ دژایەتیکردنی داعش لەگەڵ ئەوەشدا دەڵێت، ئێمە دەست بەسەر نەوتی عێراقدا دەگرین، ئەمەشە وایکردووە کە تا ئێستا سیاسەتەکانی ترامپ لە عێراق بە تەواوەتی ئاشکرا نەبووە، بەڵام نیشانەکان ئەوە دەردەخەن کە ناوبراو بەدوای سیاسەتەکانی ئۆباماوەیە لە عێراق، ھەرچەندە زۆرجاران رەخنە لە ئۆباماش دەگرێت لە بەرێوەبردنی سیاسەتەکانی لە ناوچەکەء بڕیارەکانی خۆشی لە ناوچەکە ھەمیشە دەردەسەری بەدوای خۆیدا ھێناوە.
ترامپ وتیشی، ئێمە بەرنامەیترمان بۆ داگیرکردنی عێراق ھەیەو ئەمەش بە ئامانجی نەوت سەرچاوە دەگرێت.

دوێنێش جارد کوشنەر راوێژکارو زاوای دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ زیاتر گرنگیدان بە شەڕی دژی داعشء کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ گەیشتە بەغداو دواتر سەردانی ھەولێریشی کرد.

پێش سەردانی زاواکەی، ترامپ ئاشکرایکرد، ھێرشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ بەھێزتر دەکەین.

لە کۆبونەوەی لەگەڵ کوشنەر، حەیدەر عەبادی راگەیاند، حکومەتەکەی ترامپ بە بەراورد بە ئۆباما زیاتر ئامادەیی تێدایە بۆ ھاوکاریکردنی عێراق دژی داعش، چونکە ئۆباما زیادکردنی ھێزەکانی لە عێراق زیاد نەدەکردو سیاسەتەکانی ئەو لە عێراق بەرەو پاشەکشە دەڕۆیشتن بەتایبەت بۆ دژی داعش.

وتیشی، پێشبینی دەکەم ئەمریکا دەیەوێت بەشێوەیەکی باشتر ھەنگاوەکانی بۆ ھاوکارییەکانی عێراق زیاتر بکاتء دژی تیرۆریزم بوەستێتەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *