255201692927IMG_2829

ھەڵوێستی محەمەدی حاجی مەحمود لەسەر ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان

باسک نێت:

سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان ھەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی ریفراندۆمەوە ئاشکرادەکات و دەڵێت”ریفراندۆم ھی میللەتە نەک حزب و ھیچ حزبێکیش بۆی نییە بەناوی میللەتەوە قسەبکات”.

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان محەمەدی حاجی مەحموود، لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی لەسەر پرسی ریفراندۆم، رایگەیاند:”یەکھەڵوێستی کورد دەربارەی پرسی ریفراندۆم گرنگە و دەبێت پێش ھەموو شتێک ماڵی کورد یەکبخرێتەوە، ھەنگاویش بۆ ئەوەنراوە و کۆبوونەوەکان بەردەوامن”.

دەربارەی ھەڵوێستی حزبەکان لەسەر ریفراندۆم، محەمەدی حاجی مەحموود وتی:”ریفراندۆم ھی میللەتە نەک حزب و ھیچ حزبێکیش بۆی نییە بەناوی میللەتەوە قسە بکات”.

لەبارەی وادەی کۆبوونەوەی وەفدەکەی یەکێتی و پارتی لەگەڵ حزبەکەیدا، وتیشی:”ئەوان ئێستا سەرقاڵی کاری خۆیانن و بۆچارەسەری کێشەکان وەفدێکیان چۆتە بەغدا و ھەرکاتێکیش داوامان لێبکەن بۆکۆبوونەوە، پێشوازیان لێدەکەین و لەگەڵیاندا کۆدەبینەوە”.

دەربارەی ئەوەی ئایا بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان دەتوانرێت پرسی ریفراندۆم جێبەجێبکرێت، محەمەدی حاجی مەحمود راشیگەیاند:لەڕووی یاساییەوە شارەزایم نییە، بەڵام ھەڵبژاردنی موختاری گەڕەکێک بۆخۆی ریفراندۆمە و پێویستی بەیاسایی پەرلەمان نییە.

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *