FB_IMG_1491410534012

ھەڵەبجە ئیدانەی کیمیابارانی ئیدلیبی کرد

باسک نێت-ھەڵەبجە

بەمەبەستی کیمیاباران کردنی ھاوڵاتیانی سڤیلی خان شەیخونی ئدلب لە سوریا، کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیاباران و ژمارەیەک لەچالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بەیاننامەیەکیان خوێندەوە.

حیکمەت فایەق، بەناوی ئامادەبوان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەکەی خوێندەوە و وتی:”ڕۆژ بە ڕۆژ قەیرانەکانی سوریا ئاڵۆزتر دەبن و ئافاتی شەڕ و کوشتار بەئاقاری ترسناکتردا دەبرێت، ئاستی بێ ڕەوشتی تاوانکارانیش بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە لەو وڵاتەدا، ھەندێک دەوڵەتیش بۆ بەدیھێنانی مەرامی سیاسی خۆیان ھەوڵ بۆ خۆشکردنی ئاگری شەڕ و کوشتار دەدەن لەو وڵاتەدا”.

حیکمەت فایەق، وتیشی:”ئەوەی دوێنێ لەناوچەی خان شەیخۆنی پارێزگای ئدلب دا ڕوویدا، بە بەرچاوی دونیاوە منداڵ و ژن و گەورە و بچوکی ئەو ناوچەیە بە ژەھر و گازی قەدەغەکراو خنکێنران، بریتیە لەئەنجامی بێ ھەڵوێستی دەوڵەتانی دونیا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیھاندا کە چەندین ساڵە تەنھا ڕۆڵی تەماشاچی دەبینن، ئەمەش دیسانەوە گەواھی دەدات کە ئەوەی گرنگ نەبێ بەلایانەوە خوێنی مڕۆڤ و منداڵ و ژنی ئەو وڵاتەیە.

ئاماژەی بەوەشدا:ئێمەی ھەڵەبجەیی و کەسوکاری شەھیدانی کیمیابارانی ھەڵەبجە کە خۆمان گەورەترین قوربانی دەستی چەکی کیمیایین، وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە نامرۆڤانەیە دەکەین لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ویژدانیان بێتە دەنگ و بێ ھەڵوێست بەدیار ئەم دیمەنە ترسناکانەوە دانەنیشن، ھەر لێرەشەوە بەدڵ ھاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەم تاوانە و گەلی سوریا دەردەبڕین و ھیوای زووتر چاکبونەوەیش بۆ بریندارانی ئەو تاوانە دەخوازین.

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *