48339989_973057799750629_7652507333393645568_n

شاندێكی یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسڵمانان سه‌ردانی “ڕابەری گشتی” بزووتنه‌وه‌یان کرد

 

شاندێكی یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسڵمان كه‌ پێكهاتبوون له‌ به‌ڕێزان د. سید احمد عبدالوهاب به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ولێرو وه‌فدێكی یاوه‌ری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 16ی كانوونی یه‌كه‌می2018 سەردانی مامۆستا عیرفان عبدالعزیز، رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی یان کرد،
له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا باسیان له‌سه‌ر كارا كردنی كاری بانگه‌وازی ئیسلامی كرده‌وه‌و هیوایان خواست نوێنه‌رانی كورد له‌ یه‌كێتی زانایانی جیهانی موسڵمان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بێت له‌ پێشخستنی بانگه‌وازی ئیسلامی و ناساندنی میلله‌تی كورد به‌ جیهان كه‌ میلله‌تێكی موسڵمان و ئاشتی خوازه‌و پێویسته‌ هه‌موو جیهان پاڵپشتی له‌ دۆزی ره‌وای كورد بكات.

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *