ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. 
 ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )
ـ زۆری و بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان، ئاوی سەرچاوە ئاوییەكانی بووژاندووەتەوە و بەڕێژەیەكی زۆر ئاوی ئەو سەرچاوانە زیادی كردووە. ( ئاژانسی ئانادۆڵو - Feriq Fereç )

بەوێنە..سەرچاوەی زەڵم دوای باران بارین

سەرچاوەی زەڵم لە هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا (ناوچەی هەورامان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە) بە هۆی ئاوی ئەم سەرچاوەیەوە بووەتە ناوچەیەكی گەشتیاری و ساڵانە دەیان هەزار گەشتیار سەردانی دەكەن.

ئاوی ئەم سەرچاوەیە سەرچاوەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی ناوچەكە و هەڵەبجەیە، ساڵانە لە وەرزی پاییزدا ئاوی ئەم سەرچاوەیە زۆر كەم دەكات، بەڵام لەئێستادا و بە هۆی كاریگەری بەردەوامی باران بارینی هەفتەی رابردوو بە شێوەیەكی زۆر زیادی كردووە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە لە شارۆچكەی خورماڵ كە سەرچاوەی زەڵم دەكەوێتە نزیك ئەم شارۆچكەیەوە لە میانی ئەمساڵدا، تا ئێستا زیاتر لە 368 ملم باران باریوە.

لەئێستادا و بۆ بینینی دیمەنی ناوچەكە و زۆربوونی ئاوی ئەو سەرچاوەیە لەم وەرزەدا، رۆژانە ژمارەیەك لە گەشتیاران سەردانی ئەم هاوینە هەوارە دەكەن.

ئاوی سەرچاوەی زەڵم وەك تاڤگە و بە خووڕ و لە بەرزاییەكەوە دێتە خواردەوە، ئاوەكە لە وەرزی هاوینانیشدا زۆر ساردە و بە هۆی زۆری ئاوەكەشەوە گەشتیاران بە ئاگاییەوە لێی نزیك دەبنەوە.

جگە لە ئاوی ئەم سەرچاوەیە، ئاوی سەرچاوەكانی تری ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی زیادیان كردووە
ـ 

 - Feriq Fereç ) ـ

ـ  

- Feriq Fereç ) ـ

-

ـ
thumbs_b_c_bfe5e7635f5021fd1bf72aabe5bc4d01

ـ
</p>
					
									</div><!-- .entry /-->
								<span style=2018-12-17

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *