17542017_gj542017

سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

باسک نێت:

سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن جارێكی تر لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت، بەهۆی لێدوانەكانی سەبارەت بە هیتلەر.

جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكارانی ئەو وڵاتە رایگەیاند “كێن لیڤینگستۆن سەرۆكی پێشووی شارەوانی لەندەن بەرداوەمە لەسەر لێدوانە شەڕانگێزییەكانی لەو كاتەی وەرگرتنی هەر پۆستێكی گشتی و نوێنەرایەتی كردنی لەناو پارتەكەی لێ قەدەغەكراوە، ئەوەش وادەكات رووبەرووی لێپرسینەوە ببێتەوە”.

لەلایەن خۆشییەوە لیڤینگستۆن بەرگری لە لێدوانەكانی كرد لەبارەی هێتلەر و زایۆنیزم و بەڵێنیدا رووبەڕووی  بڕیاری سزادانەكەی ببێتەوە.

كێن لیڤینگستۆن پێشتر رایگەیاندبوو” هیتلەر لەسەرەتادا بەنیازبوو جولەكەكان رەوانەی ئیسرائیل بكات، بەوەش پشتیوانی لەزایۆنیزم دەكرد، پێش ئەوەی شێت بێت و 6 ملیۆن جولەكە بكوژێت”.

دوای ئەو لێدوانەش لەمانگی نیسانی 2016، دووساڵ سزا بەسەر لیڤینگستۆن سەپێندرا و تائێستاش ساڵێكی ئەو سزایەی بەسەربردووە.

كۆربین كە ساڵانێكی دورودرێژ هاوپەیمانی لیڤینگستۆن بوو رایگەیاند، لێدوانەكەی كاریگەری خراپی هەبووە لەسەر پێكهاتەی جولەكەكان لەناو پارتی كرێكاراندا.

لیڤینگستۆن لەلایەن لیژنەی دەستوری نیشتمانی پارتی كرێكارانەوە “تاوانباركراوە” بە زیانگەیاندن بەپارتەكەی.

جێرمی كۆربین سەرۆكی پارتی كرێكاران دەڵێت لیڤینگستۆن ئامادەنەبووە دان بەهەڵەكەیدا بنێت یاخود داوای لێبوردن بكات ئەوەش كەسانێكی زۆری توڕە كرد.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *