18122018947600_ll70nazj

سائیرون: عه‌بدولمه‌هدی‌ هه‌ڵه‌كانی‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین

په‌رله‌مانتارێكی‌ هاوپه‌یمانی‌ سائیرونی‌ سه‌ر به‌ رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، هه‌ڵه‌كانی‌ پێشووی‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌، بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.

جه‌مال فاخر په‌رله‌مانتاری‌ هاوپه‌یمانی‌ سائیرون له‌ لێدوانێكدا بۆ سۆمه‌ریه‌نیوز وتی‌: “هاوپه‌یمانی‌ سائیرون بایكۆتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مان ده‌كات، گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناردنی‌ هه‌مان ناوی‌ كاندیده‌كانی‌ پێشوو بۆ وه‌زاره‌ته‌كان به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌كانی‌ به‌رگری‌ و ناوخۆ هه‌ڵه‌كانی‌ پێشووی‌ دووباره‌ بكاته‌وه‌”.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ داوای‌ له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ كرد له‌ ناردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌كاندا ره‌چاوی‌ نه‌زاهه‌و سه‌ربه‌خۆیی كاندیده‌كان بكات كه‌ پێشتر رێكه‌وتنی‌ له‌سه‌ر كراوه‌ و ئێستا په‌رله‌مانتار نه‌بێت

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *