6420171239639_10

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی شاندی هاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

باسک نێت-سلێمانی

ئەمڕۆ ٦ـی نیسانی ٢٠١٧، شاندی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامییان کرد لەشاری سلێمانی و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان ئاشکراکرد.

ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان، وتی:”لەگەڵ وەفدە ھاوبەشەکە لەبارەی پرسی ڕیفراندۆم و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان گفتوگۆمان کردووە، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەش ھاوڕاین”.

ئاماژەی بەوەشکرد:”پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و کێشەکانی دیکە پرسێکی جیاوازن، ناکرێت بەھۆی کارانەکردنەوەی پەرلەمان پرسی ڕیفراندۆم دوابخرێت، چونکە دوای شەڕی داعش ریفراندۆم زۆر گرنگە و ناکرێت دوابخرێت و لەگەڵ ئەوەداین ئەنجامبدرێت، پێمانوایە دەبێتە چەکێکی دبلۆماسی گرنگ بۆ ئەوکەسانەی بەکاری دبلۆماسی ھەڵدەستن”.

ھاوکات ھەر لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا د.ڕۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند:”لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی و لایەنەکانی دیکەش بۆچونمان لەیەکەوە نزیکە، لەئایندەیەکی نزیکدا کۆمیتەیەکی پسپۆڕ دروست دەکەین، تاوەکو دانانی ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمەکە دابڕێژنەوە”.

ڕاشیگەیاند:”ڕیفراندۆم تەنھا پەیوەندی بە حزبێکەوە نییە، دەبێت ھەموو بەیەکەوە کاری بۆ بکەین، ھەروەھا نابێت ئەو دەرفەتە لەدەست بدەین، بەڵکو دەبێت کێشەکان بەئاڕاستەی ریفراندۆم چارەسەر بکەین”.

بابەتی دواتر

rtetert

فەیسبوك ژمارەیەكیتری پێوانەیی تۆمار كرد

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتە دوو ملیار بەكارهێنەر و بەم پێیەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *