thumbs_b_c_c4b5a9843b357080c885dd65012fcf87

ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ كابینه‌كه‌ی تره‌مپ به‌رده‌وامه‌

دۆناڵد تره‌مپ له‌ ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاكو ئێستا له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی و زۆر كه‌سی نزیكی پێچه‌وانه‌ی یه‌ك بوون.

ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ به‌هۆی جیاوازی بیروبۆچوونیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كیشیان له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانیان هێندراوه‌. دوا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ له‌ كابینه‌كه‌ی تره‌مپیش له‌لایه‌ن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌میس ماتیس-ه‌وه‌ بوو.

له‌ نێو لیستكه‌دا كه‌سانی وه‌ك ریكس تیله‌رسن كه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دووخرایه‌وه‌ و وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مریكا ریان زینك ده‌بیندرێن كه‌ رایگه‌یاندبوو ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌.

دوا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یش له‌ كابینه‌كه‌ی تره‌مپ له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی، وه‌زیری دادی ئه‌مریكا، جێف سێشنز و به‌ڕێوه‌به‌ری خامه‌ی تایبه‌ت له‌ كۆشكی سپی جۆن كێللی-ه‌وه‌ بوو.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *