211220181245600_2apmxobp

‌روسیا: چاودێری‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كه‌ین

نێرده‌ی‌ تایبه‌تی‌ سه‌رۆكی‌ روسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست و باكووری‌ ئه‌فریقا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری‌ چۆنێتی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ میخائیل بۆگدانۆڤ، نێرده‌ی تایبه‌تی‌ ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا رایگه‌یاند كه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ وردی و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری چۆنێتی‌ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا ده‌كات.

میخائیل بۆگدانۆڤ وتی‌: “ئاماده‌نین پلانی گریمانه‌یی بۆ ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ دابنێین، چونكه‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ توركه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌مریكییه‌كانیش په‌یمانمان داوه‌ رێز له‌ سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ سوریا بگرین”.

وتیشی: “بوونی هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا هیچ سیفه‌تێكی‌ یاسایی نه‌بوو”.

رۆژی چوارشه‌ممه‌ 19ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2018، ساره‌ ساندرز، وته‌بێژی‌ كۆشكی‌ سپی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: “ده‌ستمان كرد به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ سوریا بۆ وڵات و ده‌چینه‌ قۆناغێكی‌ نوێی‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه‌”.

جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ “سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌سه‌ر داعشدا ئاماژه‌ نین بۆ كۆتاییهاتنی‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ و هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی‌”.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *