181020161524800_112282016_GANM-20167

پاره‌ی جووتیاران گه‌یشته‌ بانكه‌كانی هه‌رێم

باسک نێت:
پارەی جوتیارانی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن حکومەتی عیراقەوە رەوانەی بانکەکانی ھەرێم کرا و پەرلەمانتارێکیش ڕایدەگەیەنێت: سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.
ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و بەنداوەکان لە پەرلەمانی کوردستان خەڵەف ئەحمەد ڕایگەیاند:”بەڕێژەی ٣٨.٥%ی پارەی جوتیارانی ھەرێم کە بڕەکەی ٥٩٣  ملیار دینارە بۆ ساڵی ٢٠١٦ گەیشتۆتە بانکەکانی ھەرێم”.
وتیشی:”قسەمان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانک کردووەو بڕیاردراوە ڕۆژانی دووشەممەو سێشەممەی داھاتوو دەست بەدابەشکردنی پارەکە بەسەر جوتیاران بکرێت”.
سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیارانی ھەرێمیش، خەڵەف ئەحمەد کە ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتییە، ڕوونیکردەوە: بڕی ٦٩ ملیار دیناری بەرھەمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ و  بڕی ٢٧٢ ملیاریش بۆ ٢٠١٥ لەلای بەغدا دەمێنێتەوە، جگە لەو دوو بڕە پارەیەش، بەڕێژەی ٦٢%ی پارەی ساڵی ٢٠١٦ش دەمێنێت و بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش، بڕیارە تا کۆتایی ئەم مانگە ڕەوانە بکرێت”.
لەلای خۆشیەوە، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی کۆمپانیای گشتی دابەشکردنی دانەوێڵە ئەندازیار ئەمین محەمەد، ڕایگەیاند:”چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی  ٢٠١٦ ئامادەکراوە، چاوەڕوانی ئاگادارکردنەوەی بانکین بۆئەوەی چەکەکان دابەشبکەین و جوتیاران بچن پارەکانیان وەربگرن”.

وتیشی:” ھەموو جوتیارێک  بەڕێژەی ٣٨.٥%ی ئیستحقاقەکەی پێدەدرێت و بڕی ٥٦ ملیارو ٢٩٣ ملیۆن دینار بۆ جوتیارانی سنوری سلێمانی تەرخانکراوە”.

بابەتی دواتر

rtetert

فەیسبوك ژمارەیەكیتری پێوانەیی تۆمار كرد

تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ژمارەی بەكارهێنەرانی گەیشتە دوو ملیار بەكارهێنەر و بەم پێیەش ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *