rabar_halabja_2

رابەری گشتی: لەبەر حاڵەتی ناسروشتی كوردستان قسەی توندمان نەبووە

باسك نێت

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، لەحاڵی ئێستادا كە ئۆپۆزسێۆن لاوازە و دەستەڵات بەهێزن مەحاڵە بتوانی هیچ هەنگاوێك بۆ چاكسازی ئامانجی هەبێت.
عیرفن عەلی عەبدولعەزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە بەرنامەی تاووتوێیnrt ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كاتی خۆی بڕیارماندابوو بەشداری حوكومەت ناكەین و تەمەنادەكەین خۆزگەو ئاواتی خەڵكی بەدی بێت.

وتیشی”چوارساڵ لەمەوپێش زەمینەسازی لەباربوو بۆ چاكسازی، بەڵام لەحاڵی ئێستادا كە ئۆپۆزسیۆن لاوازە و دەسەڵات بەهێزە، مەحاڵە بتوانی هیچ هەنگاوێك بۆ چاكسازی ئامانجی هەبێت مەگەر بەخواستی خۆیان، ئەو هێزانە جدی نەبوون لە ئۆپۆزسێۆن بونیان”.
سەبارەت بە پەیوەندی هەرێم و عێراق ناوبراو رایگەیاند، تاكو پرسەكان لەعێراق ڕێككەوتنی لەسەرنەكرێت لێرە ناتوانین بگەین بەهیچ ئەنجامێك و بڕیارێكی تەندروست، چونكە بینیمان پرسی ڕیفراندۆم حسابی بۆ نەكراو و ووڵاتان نەیانهێشت، بۆیە ئێمە لەحاڵی ئێستادا سەربەخۆنین و پەیوەستین بەو شپرزەییەی عێراقەوە بۆیە تا بەغدا چاك نەبێت ئێمەش چاك نابین.

ئاشكراشیكرد،ئێمە لەبەر حاڵەتی ناسروشتی لەكوردستان قسەی توندمان نەبووە، پێویستیمان بەسەقافەیەكی ڕۆشن هەیە تاكی كوردی لەسەر پەروەردە بكرێت، لەڕابردوو شێوازی كارمان سەقەت بووە.
لەبارەی كەمكردنەوەی دەنگەكانیان رابەری بزووتنەوە رایگەیاند، بەداخەوە لە هەڵبژاردنی پێشوو نەمانتوانی پارێزگاری لە دەنگەكانمان بكەین لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە تەزویرچی و ساختەچیەدا بۆیە جەماوەری ئیسلامیەكان نائوومێد بوون و بۆ جاری دووەم دەنگیان نەدا..

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *