parawarda-1

وەزارەتی پەروەردە روونکردنەوە لەبارەی تاقیکردنەوەی وەزاری دەدات

باسک نێت:

وەزارەتی پەروەردە دەنگۆی زیادکردنی ژمارەی وانە کەوتووەکانی خوێندکارانی پۆلی ١٢ بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان لە سێ وانەوە بۆ چوار وانە، رەتدەکاتەوە و بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش داوا لە خوێندکاران دەکات گوێ بەو دەنگۆیانە نەدەن.

بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کەریم لەتیف ئیسماعیل، ڕایگەیاند:”تائێستا لەوەزارەتی پەروەردە ھیچ بڕیارێک لەبارەی بەشداریکردنی خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەتاقیکردنەوەکانی وەزاری بەچوار وانەی کەوتووەوە دەرنەچووە”.

سەرجەم ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە لەبارەی دەرچوونی بڕیارێکی لەوجۆرە لەداھاتوو، خوێندکارانیشی ئاگادار کردەوە پشت بەو دەنگۆیانە نەبەستن و وتیشی:” خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بەسێ وانەی کەوتووەوە دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکانی وەزاری بکەن بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧”.

بابەتی دواتر

IMK

ڤیدیۆ: بۆیەکەمجار دیدارێکی مێژووی نێوان مامۆستا مەلا عوسمان و نەوشیروان مستەفا ببینە

باسک نێت: بۆیەکەم جار دیدارێکی مێژووی لە ساڵی ١٩٩١ـی پێش یەکەم ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *