Adl-AbdulMahdi

ئەمریکا، دڵنیایی دەداتە عادل عەبدولمەهدی

ئاژانسی ئەسۆشێتێدپرێس بڵاویکردەوە، ئۆفیسی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە تەلەفۆن سەرۆك وەزیرانی عێراقی دڵنیاكردۆتەوە كە هێزەكانی وڵاتەكەی بەردەوامدەبن لەشەڕ دژی داعش لەعێراق و ناوچەكانی دیكەش سەرباری ئەوەی كە هێزەكانیان لەسوریا دەكشێنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەستی بە كێشانەوەی تەواوەتی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا بەپێی ئەو بڕیارەی رۆژی چوارشەممە راگەیەندرا، داوە.

وتیشی، ئەوان سەركەوتووبوون لە ئەركەكانیاندا بۆ لەناوبردنی تەواوەتی داعش ئیتر پێویستیان بەوە نیە هێزەكانیان لەوێ بن، لە هەمان كاتدا پلانی كێشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا چەندین رەخنەی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەتی لەلایەن بەریتانیاو فەرەنسای هاوپەیمان؛ ئەوان دەڵێن: هێشتا میلیشیاكانی داعش لەناونەچوون.

سەرۆك وەزیرانی عێراق (عادل عەبدولـمەهدی) لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە (مایك پەمپیۆ) راستەوخۆ تەلەفونی بۆ كرا كە وردەكای كێشانەوە لە سوریای بۆ ڕوونكردۆتەوەو پشتڕاستی كرد ئەمریكا هیشتاش بەڵێندار بە شەڕی داعش و تیرۆرە لە عێراق و ناوچەكانی دیكەیە.
عەبدولـمەهدی و پەمپیۆ سەبارەت بە بڕیاری واشنتۆن قسەیان كرد كە (90) رۆژی دیكە دەرفەت بە بەغدا بدرێت لە ئێران ڕا گاز هاوردە بكات كە بۆ بەرهەمی وزەی عێراق گرنگی زۆری هەیە

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *