49151066_932350923638591_987613676582207488_n

بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست كردووه‌

بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى: دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست كردووه‌

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شورای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
رۆژی پێنج شەممە ٢٧/١٢/٢٠١٨ ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەسەرپەرشتی ریزدار جەنابی رابەری گشتی کۆبونەوەی نائاسایی خۆیی لە شاری سلێمانی گرێ دا ، لە میانەی کۆبوەنەوەکەدا شورای بزوتنەوەی ئیسلامی دوای ھەڵسەنگاندنی رەوشی سیاسی عیراق و کوردستان و ناوچەکە ، چاوخشاندنەوەیەکی بە کاروچالاکی و پرۆژەی کاری ڕیکخراوەیی ئۆرگانەکانی باسکژ کرد و جەختی لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە کردەوە.
١- سستی ولاوازی دانوستان و گفتوگۆی لایەنە سیاسیەکان لەسەر پیکھینانی کابینەی نوێی حکومەتی ھەریمی کوردستان کاریگەری ڕاستەوخۆ و ئەرینی کردۆتە سەر ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان ، شورای بزوتنەوە پێی وایە ھیچ پاساویک نیە بۆ دواکەوتنی پیکھینانی حکومەت و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لایەنە براوەکان لەبەردەم بەرپرسیاریەتیەکی میژوی گەورەدان بەرامبەر ھاوڵاتیان.
٢- ئەنجومەنی شورا لەم ڕۆژەدا بەڵین دوپات دەکاتەوە بۆ شەھیدان و سەرکردە کۆچکردوەکان و بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان کە بزوتنەوەی ئیسلامی بەردەوام دەبین و دریژە دەدەین بە کاروانی خەباتی رابونی ئیسلامی کوردستان بە ئیرادەیەکی بەرزەوە بۆ داھاتویەکی گەش دەروانین بێ ماندو بون و پسانەوە
٣- لە بەشیکی تری کۆبونەوەکەدا گفتوگۆیەکی بابەتیانە کرا لەسەر بارودۆخی حیزبی وریکخراوەیی و ئیداری و نێوخۆیی بزوتنەوە، بە تایبەت لەسەر ئەو چەند برایەی کە لەم دواییانەدا دەستیان لە پۆستەکانیان ھەڵگرت، بزوتنەوەی بە ھیچ شیوەیەک دەست بەرداری ھیچ ئەندام وکادیر و دۆست ولایەنگریکی نابێت بەڵکو ھەوڵەکانمان چرتر دەکەینەوە بۆ سازدانی کەش و ھەوایەکی گونجا و و شیاو بۆ کارو پرۆژە و بیر و بۆچونی ھەر براو خوشکیک لە ھەر پۆست وئۆرگان و ناوەندیکی کاری ریکخراوەیی یاخودا دەرەوەی بازنەی کاری ریکخراوەیدا بێت.
٤- ئەنجومەنی شورا دوپاتی کردەوە کە لە ماوەیەکی نزیکدا دوای تەواو کردنی کارە ھونەری و ئیداریەکانی لیژنەی ئامادەکاری ، کۆنفرانس ببەستریت بەمەبەستی گۆرانکاری ریشەی و سەرلەنوێ ریکخستنەوەی ئۆرگانەکان و دەزگا و دامەزراوەکانی بزوتنەوە .
٥- ئەنجومەنی شورا بە راشکاوی دەرک بە شکستەکانی ھەڵبژاردنی مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ دەکات، لە ھەمان کاتدا بڕوای وایە کە دەتوانین پشتیوان بە خوا و پاشان بە ھیمەت و دڵسۆزیی و خەمخۆری کادیر و ئەندامەکانی ئەو قۆناغەش گوزەرکەین و جاریکی تر بە فۆرم و نەخشەو پلانی نوییەوە بزوتنەوەکەمان باشتر لە جاران بخەینەوە سەر پێی و ھەمیشە بەرگری کار و داکۆکیکار بین لەسەر خواست و داخوازی ھاوڵاتیان و لە ماوەی چوار ساڵی ئایندەدا وەک ئۆپۆزسیۆنیکی کاراو دڵسۆز دریژە بە خەباتی سیاسیمان بدەین.

ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی
٢٧ /١٢/٢٠١٨
٢٠/ربیع الثانی/١٤٤٠

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *