580

فەرەنسا داوای پاراستنی كوردەكانی رۆژئاوا دەكات

سەرۆكی فەرەنسا بۆ پاراستنی كورد لەرۆژئاوای كوردستان و هێزە كوردییەكان لەگەڵ سەرۆكی روسیا پەیوەندیەكی تەلەفوینی ئەنجامدا.

كۆشكی ئەلیزێ لە راگەیەنراوێكیدا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفونییەكەی نێوان ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنساو ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند: ماكرۆن داوایی لەپوتن كردوە كاربكەن بۆ پاراستنی ئەو هێزە كوردیانەی بەشداری شەڕی دژ بەداعشیان كردوە.

ماكرۆن تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردۆتەوە كە پێویستە شەڕی دژ بەداعش لەسوریا بەردەوامی هەبێت، چونكە شەڕەكە هێشتا كۆتایی نەهاتووەو تائێستا بەردەوامە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا.

وەك راگەیەنراوەكە دەڵێت: سەرۆكی فەرەنسا بۆ سەرۆكی روسیا سوربوونی خۆی دەبڕیوە لەسەر پێویستی دوركەوتنە لەهەر ئەگەرێكی نائارامی كە بەهۆیەوە تیرۆرستان سودمەندبن لێی، هەروەها راشیگەیاندوە: پێویستە هێزە هاوپەیمانەكانیان لەسوریا بەتایبەت كوردەكان بپارێزن بەهۆی ئەوەی پابەندبوونیان جێیگریان هەیە بەلەناوبردنی داعش.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *