wazarate_karaba-612x330

‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شارى سلێمانی بێ كاره‌با ده‌بن

بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ژماره‌یه‌ك گه‌ڕه‌كی شاری سلێمانی بێ كاره‌با ده‌بن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانیش روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

له‌ ئاگادارییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: ئاگاداری‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ توی‌ مه‌لیك و هه‌واره‌به‌رزه‌ و گۆیژه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ فیده‌ره‌كانی‌ (42، 40، 43، 44 ،45 ،46، 47، 48 ،48م، گۆیژ، 49) كاره‌با وه‌رده‌گرن به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ كێشه‌یه‌ك له‌ وێستگه‌ی‌ كاره‌بای‌ ئه‌زمه‌ڕ بۆ چه‌ند رۆژێك كاره‌با نیشتیمانیان نابێت.

ده‌شڵێت: “تیمه‌كانی‌ چاكسازیی وێستگه‌كان سه‌رقاڵی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كه‌ن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی‌ دیكه‌ له‌و وێستگه‌یه‌وه‌ كاره‌با وه‌رده‌گرن تا چاره‌سه‌ربوونی‌ كێشه‌كه‌، ته‌نیا به‌یانیان ده‌توانرێت كاره‌بای‌ نیشتیمانیان پێبدرێت و ئێواران ته‌نیا كاره‌بای‌ موه‌لیده‌یان ده‌بێت.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *