prison(1)

بەتۆمەتى كڕین و فرشتن بە مرۆڤەوە دووكەس دەستگير كران

لە بەغدا ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە تۆمەتبارن بە کڕین و فرۆشتنی کچان و بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتى تاوان له‌ به‌غدا، ده‌ستگیركردنى ژن و پیاوێكی ڕاگه‌یاند، كه‌ تۆمەتبارن بە کڕێن و فرۆشتنی کچان.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە “له‌لایه‌ن لیژنه‌ى بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌، دوو تۆمه‌تبار له‌ دیوى ڕه‌سافه‌ى به‌غدا، ده‌ستگیر كران، یه‌كێكیان ئافره‌ته‌ و كارى كڕین و فرۆشتنى كچیان كردووه‌”.

لە راگەیەنراوەکەدا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی چۆنیەتی کاری ئەو ژن و پیاوەوە نەخراوەتەڕوو کە دەستگیرکراون.

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *