به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران

ئێران ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی ئەمەریکا دەکات بۆ سەر سوریا

باسک نێت:

ئێران بەتوندی ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکەی بەرەبەیانی ئەمرۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد بۆ سەر سوریا.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی ئیرنا، بەھرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەوبارەوە ڕایگەیاندووە:”ئێران بەوپێیەی گەورەترین قوربانی چەکی کیمیاییە لەمێژووی ھاوچەرخدا بەھەموو شێوەیەک بەکارھێنانی چەکی کیمیایی ڕەتدەکاتەوە بەبێ گوێدانە ئەوەی بکەر و قوربانییەکان کێن”.

ڕاشیگەیاندووە:”بەتوندی ئیدانەی ھەر دەستێوەردانێکی سەربازی تاکلایەنانەو گورزی مووشەکی دەکەین بۆسەر بنکەی ئاسمانی شەعیرات-ی ئاسمانی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەرێگای پاپۆڕی وێرانکەرەوە ئەنجامیدا”.

ئاماژەی بەوەکردووە، تاران پێی وایە بەکارھێنانی ئەوەی ڕوویدا وەکو پاساوێک لەپێناوی ھەنگاوی تاکلایەنانە بابەتێکی مەترسیدارەو پێچەوانەی یاساکانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ھەروەھا دەڵێت، ئەوان پێیان وایە ئەو ڕەفتارانە و ئەو گورزە مووشەکییانە لە بەرژەوەندی بەھێزکردنی “تیرۆریستان”دایە و یارمەتیدەرە بۆ ئاڵۆزکردنی ڕەوشی سوریا و ناوچەکە.

کاتژمێر ٠٤:٤٠ی بەرەبەیانی ئەمرۆ، بەکاتی سوریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھێرشێکی موشەکیی کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیرات-ی سوریا کە لەو بنکەوە ھێرشە کیماییەکەی پارێزگای ئیدلیب ئەنجامدرابوو.

موشەکەکان لە کەشتییەدەریاییەکای ھێزی دەریایی ئەمەریکاوە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستەوە ھەڵدارون و ٥٩ موشەکی جۆری تۆماھۆک بوون.

دوا بەدوای ھێرشەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند” بەشار ئەسەد ھێرشێکی دڕندانەی بەچەی کیمیایی کردە سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی، ژیانی چەندین ژن و پیاو منداڵی لەناوبرد ئەوە مردنێکی درندانەبوو تەنانەت منداڵی ساوای جوانیش بەشێوەیەکی درندانە بەر ھێرشەکە کەوتن”.

وتەبێژی پنتاگۆن دوای وتەکانی ترەمپ لەبەیاننامەیەکدا وردەکای ھێرشەکەی راگەیاندو وتی”ئامانجی ھێرشەکە پەناگەکانی ھێزی ئاسمانی ئەسەد بووە لەگەڵ کۆگاکانی سوتەمەنی و کەرەستەی لۆجستی و تەقەمەنی سیستەمی دژی ھەوایی و رادرەکان بووە”.

ھەروەھا وتی، لە تۆڵەی ھێرشە کیماییەکەی پارێزگای ئیدلیب ئەو ھێرشە موشەکییەیان ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشتر ھێزەکانی ڕوسیایان لەھێرشە موشەکییەکە ئاگادارکردووەتەوەو بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان بنکەی ئاسمانی شەیارات بە تەواوی تێکشکاوەو زیانی زۆری بەرکەوتووە رژێمی سوریا ئیتر ناتوانیت ھێرشی کیمیاییی ئەنجامدات”.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی کە گومان دەکرێت فڕۆکەی رژێمی سوریابن، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی شاری ئیدلیب-ی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەیان کرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، بەھۆی ئەو ھێرشەوە ١٠٠ کەس کوژراون و ٤٠٠ی تریش برینداربوون.

بابەتی دواتر

news

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕاگەیەنراوێكی 7 خاڵی بڵاوكردەوە

ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراوێكی 7 خاڵی لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بڵاوكردەوە و جەختی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *