7120191818600_q2qedo4v

‌منداڵێكی وونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزرایه‌وه‌

كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌، دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی وونبوی هه‌ڵه‌بجه‌ی له‌ وڵاتی ئێران ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ پشكنینی بۆ ئه‌نجامده‌درێت.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2019 لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه‌، دۆزینه‌وه‌ی مناڵێكی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ وتی‌: “ئه‌و منداڵه‌ ونبووه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌، ناوی محه‌مه‌د ئه‌مینه‌ و له‌ شاری قوم، له‌ ئێران نیشته‌جێ بووه‌”.

وتیشی‌: “ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كه‌سه‌ له‌ ئێران له‌ خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه‌ ته‌مه‌نی حه‌وت مانگ بووه‌، ئێستا خوێندنی ته‌واوكردووه‌ و هاوسه‌رگیریی كردووه‌”.

لای‌ خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌مینی‌ ته‌مه‌ن 32 ساڵ رایگه‌یاند كه‌ له‌كاتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ شاری كرماشان له‌ كه‌سوكاره‌كه‌ی ونبووه‌ و خێزانێكی شیرازی به‌خێویان كردووه‌.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ محه‌مه‌د ئه‌مڕۆ له‌ دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌ی لێوه‌رگیراوه‌ وسبه‌ینێ ده‌نێردرێ بۆ شاری سلێمانی به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نمونه‌ی پشكنین و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتی ئێران تا ته‌واو بوونی كاری دادگا و دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *