6742017_bar7-4

سوپای عێراق کوژرانی بەرپرسی بەرھەمە نەوتییەکانی داعشی راگەیاند

باسک نێت:
شەڕی سەخت لەنێوان سوپای عێراق و داعش لەگەڕەکی موسڵ-ی کۆن لەرۆژئاوای موسڵ بەردەوامەو ھێزەعێراقییەکان کوژرانی بەرپرسی بەرھەمەنەوتییەکانی داعشیان لەوشارە ڕاگەیاند.

فەریق رائید شاکر جەودەت فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند:”فرۆکەکانی چاودێری پۆلیسی فیدراڵی بارەگایەکی داعش-یان لەبەری راستی موسڵ کردووەتە ئامانج و ١٢ چەکداری ئەو ڕێکخراوەیان کوشتووە”.

ئەوەشی خستەڕوو” ئەبو ماریای روسی بەرپرسی بەرھەمە نەوتییەکانی داعش لەناو ئەو چەکدارانەدا کوژراوە”.

بەوتەی رائید شاکر، شەڕی سەخت لەنێوان ھێزەکانیان و داعش روویداوە لەرۆژئاوای گەڕەکی موسڵی کۆن و لەو شەڕەدا دەیان چەکداری داعش کوژراون و ھەشت ماتۆرسکێلی بۆمبڕێژکراو تەقێندراونەتەوە.

رۆژی ١٩ی شوباتی ئەمساڵ قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ دەستیپێکرد، لەماوەی چەند ھەفتەی رابردووشدا ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و یەکەکانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەخۆرئاوای موسڵ بەدەستھێناوە.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق کۆتایی مانگی رابردوو ڕایگەیاند، لەماوەی ٣٩ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ ھێزەکانیان ڕووبەری زیاتر لە ٣٣٠کیلۆمەتر چوارگۆشەو ٦٢ گەڕەک و ناوچەیان کۆنتڕۆڵکردووە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1498495526600

جەژنە پیرۆزەی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری ھەولێر

باسک نێت-ھەولێر بەڕێز جەنابی ڕابەری گشتی شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *