812019944600_49762977_105

‌گۆڕانكاری له‌ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی موڵه‌ت، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و شۆفێرانه‌ی پێش ساڵی (2005) مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌، پێویسته‌ سه‌رله‌نوێ وانه‌ بخوێننه‌وه‌.

موقه‌ده‌م شیلان عوسمان مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی موڵه‌ت، له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، به‌ ترافیك ئێف ئێمی وت: “ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ پێش ساڵی (2005) ‌و به‌سیستمی كۆن مۆڵه‌تی شۆفێریان ده‌رهێناوه‌ ‌و به‌نیازن مۆڵه‌ته‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌، پێویسته‌ سه‌رله‌نوێ وانه‌ بخوێننه‌وه‌”.

موقه‌ده‌م شیلان وتی‌: “ئه‌و شۆفێرانه‌ پێویسته‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، ماوه‌ی كاتژمێرێك ‌و (30) خوله‌ك وانه‌ له‌باره‌ی سیستمی نوێی مۆڵه‌تی شۆفێری‌ و هێماكانی هاتوچۆ به‌گشتی بخوێنن”.

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *