8-Facebook-read-messages-without-having-Facebook-Messenger

هۆشداری دەدرێت
هێڵەكانی ئینتەرنێت لەهەرێم خاو دەبێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر خاوبونەوەی هێڵەكانی ئینەترنێت لە شەواندا هۆشداری دایە كۆمپانیاكان و ڕایدەگەیەنێت: رێوشوێنی یاسای لە بەرامبەر كەمتەرخەمی و سەرپێچیەكان پەیڕەو دەكرێت تا دەگاتە ئاستی سزادانیان .

ئومێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: خاوبوونەوەی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە شەواندا، بەشێكی پەیوەندیی بەگرفتی تەكنیكی كۆمپانیاكان هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە بەشداربووان ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەگەڵ كۆمپانیاكان بكەین”.
ئاماژەی بەوەشكرد:” هەروەها بەشێكی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەڕێی سیستمی بێ سنوورەوە خزمەتگوزارییەكان دەگەیەننە بەشداربوانیان و بەشێكی دیكەیان لەڕێی سیستمی ADSL و WI-FI و ئەو سیستمەی دوایی تارادەیەك خاوبوونەوەی هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو: هەر كۆمپانیایەكی بواری ئینتەرنێت ئەگەر پابەند نەبوو بە چاكسازی لە تۆڕەكانی گەیاندنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ بەشداربووانی، رێوشوێنی یاسای لە بەرامبەر پەیڕەو دەكرێت تا دەگاتە ئاستی سزادانیان .

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *