101201988600_yrroirgx

‌بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی كانوونی دووه‌می 2019، هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 28 ساڵ به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ ده‌ستدا.

عه‌لی جه‌مال قدووری، وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: “بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە قەزای کفری هاوڵاتیەک بەناوی (موراد سابر حه‌سه‌ن) لەدایکبوی 1991 لەسەربانی ماڵی خۆیان تەزوی کارەبا لێیدا.

وتیشی: “لەئەنجامدا ئه‌و هاوڵاتییه‌ ته‌مه‌ن 28 ساڵه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار”.

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *