17720171819800_muce

دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی رۆژی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێده‌كات

به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ هه‌ولێری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق ئاشكرایكرد، تا كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی به‌دابه‌شكردنی‌ پاره‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ سه‌ر سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان ده‌هێنن.

عه‌لی‌ قادر به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ هه‌ولێری‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 14 هه‌زارو 391 كارمه‌ند سودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌رگرتنی‌ پاره‌كه‌ی‌ به‌غدا”.

عه‌لی قادر وتیشی: “294 كارمه‌ند له‌وه‌رگرتنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بێبه‌شكراون به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و سندوقانه‌ی‌ ئه‌وان چاودێر بوون به‌سه‌ریه‌وه‌، ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و بڕیاری‌ دادگاش به‌و شێوه‌یه‌یه‌ هه‌ر سندوقێك كه‌ ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، كارمه‌نده‌كانی‌ پاره‌یان پێنادرێت”.

سه‌باره‌ت به‌بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ش كه‌ ته‌رخانكراوه‌، وتی‌: “بڕی‌ پاره‌ بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك 200 هه‌زاره‌و بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وێستگه‌كانیش 250 هه‌زار دیناره‌”.

عه‌لی‌ قادر، راشیگه‌یاند: “له‌سنوری‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر 23 بانك دیاریكراوه‌ تا ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ لێ‌ دابه‌شبكرێت، داواشده‌كه‌ین له‌ماوه‌ی‌ 15 رۆژدا سه‌رجه‌م كارمه‌ندان واته‌ له‌13ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ بچن بۆ ئه‌و بانكانه‌و پاره‌كانیان وه‌ربگرن”.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *