297201594247hatwchoi slimane

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی خاوەنی ئۆتۆمبێلە ژمارەکاتییەکان ئاگادار دەکاتەوە

باسک نێت-سلێمانی

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو ئۆتۆمبێلانەی ژمارەی کاتییان ھەیە پێویستە تا ٢٠ی ئەم مانگە، خاوەنەکانیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن و بۆ ئامارکردنی ئۆتۆمبێلەکان.

ھاتوچۆی سلێمانی لەئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی بریاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان پێویستە سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەی ھەڵگری ژمارەی کاتین و دانیشتوی ھەرێمی کوردستانن تا ٢٠-٤-٢٠١٧ سەردانی بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئامارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە.

کاروان محمد، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاندووە بەپێی بریاری ھاتوچۆی گشتی ھەرێم کە لە مانگی رابردوو دەرکراوە پێویست بوو سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلەکان کەدانیشتوی ھەرێمی کوردستانن تا ٣١ ی مانگی رابردوو سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکانی ھاتوچۆیان بکردایە.

ئەوەی خستووەتەڕوو”بەپێی بریارێکی نوێی بەرێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی ھەرێم ئەو وادەیە بۆ رۆژی ٢٠-٤-٢٠١٧ درێژ کراوەتەوە”.

بەپێی ھاتووچۆی سلێمانی، ھەر خاوەن ئۆتۆمبێلێکی ژمارە کاتی لەماوەی دیاریکراودا سەردانی بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی پارێزگاکەی نەکات دوچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *