iran-iraq-flag

محەمەد جەواد زەریف سەردانی هەرێم و عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولا کۆدەبێتەوە و چاوی بە هاوتا عێراقیەکەی دەکەوێت.

باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئوەی خستەڕوو “ئەمڕۆ یەکشەممە 13ی کانونی دووەمی 2019 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق دەکات.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە “محەمەد جەواد زەریف چاوی بە هاوتا عێراقیەکەی دەکەوێت و دواتر لە ڕۆژی دوشەممەدا کۆمەڵێک دیداری تر ئەنجامدەدات”.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە سبەی دووشەممە زەریف لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکەوێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە “ڕۆژی سێشەممە ناوبراو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هەرێمە کۆدەبێتەوە”.

ئەوە لە کاتێدکدایە لە چەند ڕۆژی پێشوودا بیژەن زەنگەنە وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دارای عێراق و چەند بەرپرسێکی تر کۆبوەوە

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *