thumbs_b_c_ca1414571b1ef64230503df5fb5f8bd5

ژمارەیەک موسڵمانی رۆھینگیا ئاوارەی هیندستان بوون

بەرپرسێک لە پۆلیسی بەنگلادیش رایگەیاند، دەیان موسڵمانی رۆھینگیا دوای ئەوەی لە ھیندستانەوە سنوورداش کران، وەک ئاوارە گەیشتوونەتە بەنگلادیش.

بەرپرس لە بنکەی پۆلیسی ئوخیا لە بەنگلادیش، ئەبو خێر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرایکرد کە تەنھا لە میانی ھەفتەی رابردوودا، پێشوازیانکردووە لە ٤٨ موسڵمانی ئاراکان کە لەنێویاندا ئافرەت و منداڵ ھەن، ئەمەش دوای ئەوەی لە ھیندستان سنوورداش کرابوون.

ئەبو خێر ئاماژەی بەوەشدا، ئەو ئاوارانەیان رەوانەی کەمپی ئاوارەکانی رۆھینگیا لە شاری کوکس بازار باشووری رۆژھەڵاتی بەنگلادیش کردووە.

ھاوکات بەپێی راپۆرتێک کە لە رۆژنامەی “تریبون”ی بەنگلادیشی بڵاوکراوەتەوە، تەنھا لە میانی ١٠ رۆژی رابردوودا، ٤٦٨ موسڵمانی ئاراکان لە ھیندستانەوە پەڕینەتەوە بەنگلادیش.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٨ ھەزار موسڵمانی رۆھینگیا وەک ئاوارە لە ھیندستان تۆمارکراون و داوای مافی پەنابەرێتی دەکەن، بەڵام ناوە ناوە لە لایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە سنوورداش دەکرێنەوە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *