thumbs_b_c_60223fb1bd88833b0c1cae0e903ef3e1

پەرلەمانی بەریتانی رێککەوتنی برێکسیتی تێریزا مای-ی رەتکردەوە

رێککەوتنی برێکسیت- کە سەرۆکوەزیرانی بەرتیانیا تێریزا مای و یەکێتی ئەورووپا پێی گەیشتبوون لەسەر دەرچوون، لە دەنگدانێکی پەرلەمانی بەریتانیادا رەت کرایەوە.

لە دەنگدانێکدا لە پەرلەمانی بەریتانیا، رێککەوتنی برێکسیت- کە سەرۆکوەزیرانی بەرتیانیا تێریزا مای و یەکێتی ئەورووپا پێی گەیشتبوون لەسەر دەرچوون، بە ٢٠٢ دەنگی بەڵێ بەرامبەر ٤٣٢ دەنگی نەخێر رەت کرایەوە.

دوای ئەنجامی دەنگدانەکە، سەرۆکوەزیران هەڵسەنگاندنی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەر بێتو ئۆپۆزسیۆن داوای لێپرسینەوەی پەرلەمانی بکات ئەوا سبەینێ گفتوگۆی لەسەر دەکەن.

پێش دەنگدانەکەش سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا تێریزا مای رایگەیاندبوو، “دەنگدان لەدژ رێککەوتنەکە هیچ شتێکی تر نیە جگە لە نادیاریی و دابەش بوون و جیابوونەوەی بێڕێککەوتن”.

پێش پرۆسەی دەنگدان، سەرۆکی پارتی کرێکارانی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی جێرمی کۆربین لە گوتەیەکیدا بۆ پەرلەمانتاران رایگەیاند، “باشترین ئەنجامی رەت کردنەوەی ئەم رێککەوتنە لەمشەودا، ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەبێت”.

سیاسه‌ته‌كانی تێرێزا مای له‌باره‌ی برێكسیته‌وه‌، تا ئه‌مڕۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی زیاتر له‌ 10 وه‌زیری لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. پەرلەمانی بەریتانیا لە رێگەی دوو بڕیارەوە کە هەفتەی پێشوو دەریکردبوون، ئەو بوودجەیەی سنووردارکردبوو کە حکوومەت بۆ برێگسیتی بێ رێککەوتنی تەرخانکردبوو، هەروەها ئەو ماوەیەی بۆ سێ رۆژ دابەزاندبوو کە تێرێزا مای دەتوانێت بە مەبەستی سازشی نوێ لە دانوستانەکاندا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا، بەکاری بهێنێت.

پەرلەمان لە رێگەی ئەو بڕیارانەوە، دەستپێشخەریی حکوومەتەکەی تێرێزا مای لە پرۆسەی برێگسیتدا سنووردارکردبوو، بەو شێوەیەش رێژەیەکی زۆری کۆنترۆڵی پرۆسەیەکی خستبوویەوە ژێر دەستی خۆی.

مانگی رابردوو لە چرکە ساتەکانی کۆتاییدا، دەنگدان لەسەر ئەو رێککەوتنەی حکوومەتی بەریتانیا لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپادا سەبارەت بە برێگسیت ئەنجامیدابوو، بۆ ماوەی مانگێک دواخرابوو.

لە هەفتەی رابردووەوە پەرلەمان دەستی بە تاوتوێکردنی رێککەوتنەکە کردووە و بڕیارە ئەم ئێوارەیە رێککەوتنی جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپا لە لایەن بەریتانیاوە، کە لە لایەن حکوومەتی لەندەنەوە لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا ئەنجامدراوە، بخرێتە دەنگدانەوە بەمەستی پەسەندکردن.

بە رەتکردنەوەی رێککەوتنەکە لە پەرلەمان، ئەوا ژمارەیەک ئەگەر دێنە بەرباس لە بەریتانیا کە هەریەک لە هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئەنجامدانی ریفراندۆمێکی نوێ لە خۆدەگرن.

بەریتانیا لە ریفراندۆمێکدا کە رۆژی 23ی حوزەیرانی 2016 ئەنجامیدابوو، بڕیاری جێهێشتنی یەکێتیی ئەورووپای دابوو.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *