IMG_6541

لەكاتی بەفر باریندا شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە

قائیمقامیەتی سڵمانی لە راگەیەندراوێكدا سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە لەكاتی بەفر باریندا ئەم رێنماییانە پشت گوێ نەخەن، چونكە لە كەش و هەوای بەفرباریندا شۆفێریكردن بۆ دوو هێندە قورس دەبێت بۆ سەلامەتی خۆت و كەسانی دەوروبەر پێویستە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكەیت.
1.كەمكردنەوەی خێرایی بۆ ڕادەیەك كە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەت هەبێت، لەناو شارەكان خێرایی ئۆتۆمبێلەكەت لە 30 بۆ 50كم/كاتژمێر نابێت زیاتر بێت بۆ دەرەوەی شارەكان لە 60 كم/كاتژمێر.
2.پاراستنی ماوەی سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلی بەردەمت، ئەم خاڵە گرنگییەكی زۆری هەیە چونكە توانای وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل لە بەفر باریندا كەم دەكات بۆیە پێویستە ماوەیەكی دیاریكراوت هەبێت بۆ وەستاندنەوەی ئۆتۆمبێل.
3.ئیشپێكردنی ڕووناككەرەوەكان (گڵۆپ)ی نزم و ڕووناككەرەوەی تەم، بارینی بەفرو بوونی تەم ڕێژەی بینین كەم دەكاتەوە.
4.دڵنیابوون لەوەی ئۆتۆمبێلەكەت كەموكوڕی نییە و پێویستە بەنزینی تەواو لە ئۆتۆمبێلەكەتدا بێت بۆكاتی پێویست و قەرەباڵغی.
5.بوونی بەتانییەك لە ناو ئۆتۆمبێلەكەت بۆكاتی پێویست.
6.نابێت شۆفێر بە شپرزەیی و لەناكاو ئیستۆپ بگرێت بەڵكو بەنەرمی و لەسەرخۆیی.
7.سەردان نەكردنی ناوچە شاخاوییەكان بەهیچ شێوەیەك بەمەبەستی گەشت و بەسەربردنی كات.
8.لەكاتی بوونی حاڵەتی نەخوازراو ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە (هاتوچۆ 188، پۆلیسی فریاكەوتن 104، فریاگوزاری تەندروستی 122، بەرگری شارستانی 115) بكەن.

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *