5812018_nawtt

نرخي نەوت بازاڕەکانی جیھان

بە ھۆی زیادبوونی ئاستی بەرھەمی نەوتی ئەمریکا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزینی کرد.

دوێنێ چوارشەممە فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە ئاستی بەرھەمی وڵاتەکەی لە نەوت لە میانی ھەفتەی رابردوودا، بە ١١ ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە.

بەو ھۆیەوە لە کاتژمێر ٠٧:٣٣ نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٥٧ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێک بە ٦٠ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەھەمانشێوە نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٨٠ لەسەدا دابەزی و ھەر بەرمیلێک بە ٥١ دۆلار و ٩١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *