بنکەی ئاسمانی شەعیرات
بنکەی ئاسمانی شەعیرات

ھەموو شتێک دەربارەی ئەو فڕۆکەخانەیەی سوریا کە ئەمریکا لەناوی برد

باسک نێت:

فڕۆکەخانەی سەربازی (تەیاس) یان شعەیرات، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمەریکا بە (٥٩) موشەکی تۆماھۆک ھێرشی کردە سەری، (٢٥%)ی ھێزی ئاسمانی رژێمی سوریای پێکدەھێنا و چەکی سەرەکی دەستی بەشار ئەسەد بو بۆ روبەڕوبونەوەی نەیار و بەرھەڵستکارەکانی.

فڕۆکەخانەکەی شعەیرات، دەکەوێتە سەر رێگاس حمس- تەدمور نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبونی شعەیرات و (٣١) کیلۆمەتر دەکەوێتە باشوری رۆژھەڵاتی شاری حمسەوە، گەورەترین بنکە و سەربازگەی مەشق و راھێنان و فڕۆکەخانەی سەربازییە سەربازییە لە ناوچەکە و (٢٥%)ی توانا سەربازییەکان و ھێزی ئاسمانی رژێمی سوریا پێکدەھێنێت و ھەردو فڕۆکەی جەنگی میگ و سوخۆی لەخۆ دەگرێت کە دروستکراوی روسیان.

فڕۆکەخانەی شعەیرات پێکھاتوە لە (٤٠) راگر و کابینەی کۆنکرێتی (شوێنی راگرتنی فڕۆکە) و ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی سەربازیی جۆری (میگ٢٣) و (میگ٢٥) و (سوخۆی٢٥) لەخۆدەگرێت و دو رێڕەوی نیشتنەوە و ھەستانی فڕۆکەی ھەیە کە درێژی ھەریەکێکیان سێ کیلۆمەترە و سیستمێکی بەرگری موشەکی جۆری (سام٦)ی تێدا جێگیرکراوە و بنکەی سەرەکی لیوای (٢٢)ی سوپای رژێمی سوریایە.

ئەو فڕۆکەخانە سەربازییە، گەورەترین و گرنگترین بنکەی ئاسمانی رژێمی سوریایە کە بۆ شەڕی داعش و گروپە ئۆپۆزسیۆنە چەکدارەکان بەکاری دەھێنا و بەھۆی نزیکی لە فڕۆکەخانەی تەیفورەوە رژێمی سوریا زۆربەی توانا سەربازییەکانی لەو فڕۆکەخانەیە کۆکردبوە و ھەر لەو بنکەیەوە فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی دەکرد.

سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە؛ بەھۆی ئەو ھێرشە موشەکییەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئەمەریکاوە کرایە سەری، ئەو فڕۆکەخانەیە بە تەواوەتی لەناوچوە، بەوتەی سەرۆکی ئەمەریکاش بەھۆی ئەنجامدانی ھێرشە کیمیاییەکەی رژێمی سوریا لەو فڕۆکەخانەیەوە بۆ سەر ناوچەی خان شیخۆنی پارێزگای ئیدلەب کە (٦٠٠) قوربانیی لێکەوتەوە، فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کردوە کە ئەو فڕۆکەخانەیە لەناو ببەن.

ھاوکات ئاژانسی ھەواڵی نۆڤستی روسی بڵاوی کردەوە؛ پێش ئەنجامدانی ھێرشە ئاسمانییەکەی ئەمەریکا ژرێمی ئەسەد فڕۆکەخانەکەی چۆڵ کردوە و زۆربەی فڕۆکە سەربازییەکانی بردوەتە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە؛ وتەبێژی ھێزە سەربازییەکانی رژێمی سوریا رایگەیاند: شەش سەرباز لە بنکە سەربازییەکە کوژراون و رەتیکردەوە ھیچ سەربازێکی روسیا لەو ھێرشەدا کوژرابن و خاپوربونی تەواوەتی فڕۆکەخانەکەشی پشتڕاست کردەوە.

بابەتی دواتر

thumb

بۆ بەریگریكردن لە قودس ماليزيا ئامادەیی رەوانەكردنی هێزی سەربازی راگەیاند

  وەزیری بەرگری مالیزیا ئامادەیی هێزەكانی بۆ بەرگری كردن لە شاری قودس ئاشكرا كرد. تۆڕی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *