PDK & GORRAN

پارتی بژاردەیەک دەخاتە بەردەم گۆڕان

باسک نێت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کێشەی پەرلەمانمان نییە، بەڵکو کێشەی سەرۆکی پەرلەمانمان ھەیە، ئەگەر گۆڕان لەسەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ لایەنەکان رێکبکەوێت، کارەکە ئاسان دەبێت.

بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردووە کەریفراندۆم پێویستی بەکاراکردنەوەی پەرلەمان ھەیە، بۆئەوەی رێوشوێنی بۆ بگرێتەبەر، نەک کۆبوونەوەی حزبی.

نەجات حەسەن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی ڕایگەیاند:”پارتی لەھیچ شوێن و جێگەیەکدا نەیوتووە پەرلەمان کارا ناکەینەوە، ئێمەش لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانداین، بەڵام گۆڕان دەیەوێت بەڕێگەو میزاجی خۆی پەرلەمان کارابکرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند:”ئێمە کێشەی پەرلەمانمان نییە، بەڵکو کێشەی سەرۆکی پەرلەمانمان ھەیە، کە بەداخەوە نەیتوانی ئەرکەکەی خۆی راپەڕێنێت، ئەگەر گۆڕان لەسەر گۆڕینی سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ لایەنەکان رێکبکەوێت، ئەوکاتە کارەکە ئاسان دەبێت”.

ووتیشی:”کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسی، دەسەڵاتی ئەوەی ھەیە ریفراندۆم بکات، چونکە بۆ ھەردوو پرسی ھەڵبژاردن و راپرسی پێکھێنراوەو دەتوانێت یاسایەکی تایبەت بۆ ئەومەبەستە دابنێت”.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی ئەوەشی ووت:”گۆڕان کارێکی خراپی کرد پێشوازی لەوەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی نەکرد، دەیتوانی سوود لەو کۆبوونەوەیە ببینێت بۆئەوەی سەرنج و بۆچوونەکانی خۆی بخاتەڕوو،”لەبەرئەوەی رەتکردنەوەکەیان موفاجەئە نەبوو، بەڵام چاوەڕوانکراویش نەبوو”.

بابەتی دواتر

7FEA1CEC-5E74-4BBB-8AEB-22ED9F37D063_cx0_cy9_cw0_w1023_r1_s

گەڕان بە شوێن قوربانیانی فڕۆکەکەی ئێران بەردەوامە

دەستە و تاقمە فریاگوزاریەکان و بە ھاناوەچووەکانی لە ئێران گەیشتوونەتە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی دوێنێ یەکشەممە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *