thumbs_b_c_ee17db799e4158d1e3cf3d2b66323ea6

بەهۆی خراپی کەش و هەوا، ٥۰۰۰ گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە

شەپۆلێکی بەفربارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری رۆژھەڵاتی ئەمریکای گرتەوە و بەھۆی کەشوھەوای سارد بەشێکی رێگاکانی ھاتوچۆ داخران و کەسێکیش بەم ھۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای FlightAware کە چاودێری گەشتەکانی فڕۆکە دەکات، نزیکەی پێنج ھەزار گەشتی فڕۆکە لە سەرتاسەری وڵات بە تایبەتی لە فڕۆکەخانەی بۆستن لۆگان بەھۆی خراپی کەشوھەوا ھەڵوەشێنراوەتەوە.

راشگەیەندرا کە گەشتی شەمەندەفەری نێوان شارەکانی شیکاگۆ، نیویۆرک، بۆستن و واشنتۆن دی سی دواخرا.

فەرمانگەی کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا بەھۆی ئەوەی شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچەکانی باشووری رۆژھەڵاتی ویلایەتی میسوری تا باکوروی ویلایەتی مەین گرتووەتەوە، بۆیە ھۆشداری و پێشنیاری بە ھاووڵاتیانی ئەمریکا دا.

لەلایەکی دیکەش فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای یونایتید ئێرلاین لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئھار لە ویلایەتی شیکاگۆ لە رێڕەوی خۆی لایدا، بەرپرسان رایانگەیاند کە رووداوەکە ھیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتووەتەوە.

ھاوکات لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلی پاککردنەوەی بەفر لە کاناساس کەسێک گیانی لەدەستدا و لە رێگای ژمارە ٥٥ی ویلایەتی میسوریش پێکدادان لە نێوان ١٥ ئۆتۆمبێل روویدا.

ھەر بە پێی ھەواڵێکی Weather Channel کە ھەواڵەکانی کەشوھەوا پێشکەش دەکات، ئەستووری بەفر لە ویلایەتی نیو ئینگلاند گەیشتووەتە ٦٠ سانتیمەتر و لە ناوچەکانی باکووری نیویۆرکیش گەیشتووەتە ٣٠ سانتیمەتر.

راشگەیەندرا پلەی گەرما بۆ ٣٥ پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.

ھاوکات فەرمانگەی کەشناسی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو شەپۆڵە بەفر بارینە لە ئەنجامی ھاتنی بەرزە پاڵەپەستۆ لە جەمسەرەکان و ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆ لە باشوور دروستبووە.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *