131932017_hajy842013-b

ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی گەشتی ماڵی خودا دەستی پێکرد

ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لەمساڵدا دەستپێدەكات و وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت: “كەسوكاری شەهیدان ناویان دەنووسرێت و تیروپشكیان بۆ دەكرێت”.

كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، كە لە ماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا ئامادەكاری و ڕێوشوێنەكانی ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەكات و ناوی كۆمپانیاكان دیاری دەكرێت لەگەڵ دیاری كردنی بڕی پارەی سەفەری حەج.

ئاماژەی بەوەشكرد، كەسوكاری شەهیدا ئەوانەی ئارەزووی سەفەری حەجی ساڵی 2019 دەكەن دەبێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدانی پارێزگاكان بكەن بۆ ناونووسین.

ئاشكراشی كرد، كە پشكی كەسوكاری شەهیدان لە حەج لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە، بەڵام خەرجی حەج لە ئەستۆی خۆیان دەبێت.

خەڵک

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *