20320171611600_ala203b

ئەمریکا داوا دەکات ھەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لە کەرکووک دابگیرێت تا بارودۆخی شارەکە یەکلایی دەکرێتەوە

باسک نێت:

ئیدارەی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکوک، پێشنیاز دەکات ھەردوو ئاڵای کوردستان و عێراق لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی ئەو شارە دابگیرێت تا ئەوکاتەی دۆخی شارەکە یەکلایی دەکرێتەوە.

ئازاد جەباری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، ڕایگەیاند:”ئیدارەی ئەمریکا ھاتۆتە سەر ھێڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی لە کەرکوک بەھۆی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە دروستبووە”.

ئاشکراشیکرد:”ئەمریکا پێشنیازی کردووە تا ئەوکاتەی دۆخی شارەکە یەکلایی دەکرێتەوە، ھیچ ئاڵایەک لەسەر فەرمانگە حکومییەکانی شارەکە ھەڵنەکرێت و ئاڵای عیراقیش دابگیرێت”.

دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگا حکومییەکانی ئەو شارە، ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگ ئەو بڕیارەی رەتکردەوەو حکومەتی تورکیاش ھەڕەشەی لە ھەرێمی کوردستان کرد ئەگەر ئاڵاکەیان لە کەرکوک دانەگرن.
ئازاد جەباری وتی:” ئێمە بەردەوامین لەھەوڵەکانمان بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنوسی کەرکوک، بەبۆچوونی منیش پێشنیازکەکەی ئەمریکا باشە، بەڵام گوێ بەھەڕەشەکانی تورکیا نادەین، چونکە ئەو وڵاتە ھیچ کاتێک دۆستی کورد نەبووە”.

سەبارەت بەفشاری ھەندێک لایەنی سیاسیی کوردیش بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان لەسەر داوای تورکیا، ئازاد جەباری ڕایگەیاند:”لەژێر فشاری ھیچ لایەنێکی سیاسی کوردی و ھیچ وڵاتێکیش ئاڵای کوردستان لە کەرکوک داناگرین.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *