serok_barzani__2015_06_29_h21m21s23__BA

بارزانی ھێزێکی تایبەت بۆ تورکمانەکان دادەمەزرێنێت

باسک نێت:

بەبڕیاری مەسعود بارزانی فەوجێکی تایبەت بۆ تورکمانەکان لەسەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە دادەمەزرێندرێت و پەرلەمانتارێکی تورکمانیش ڕایدەگەیەنێت: ئامادەکارییەکان بۆ ئەو ھێزە دەستیپێکردووە.

جەودەت جەرجیس، ئەندامی تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاندووە:”پێشتر سەردانی وەزارەتی پێشمەرگەم کردو لەگەڵ فەریق شێروان عەبدولڕەحمان فەرماندەی ھێزەکانی ٨٠ی پارتی گفتوگۆمان کرد بۆئەوەی فەوجێکی تایبەت بەتورکمانەکان پێکبھێندرێت، دواتریش مەسعود بارزانی ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ئەو فەوجە دەربڕی”.

ڕاشیگەیاند:”بەرەی تورکمانی ویستی خۆی بکاتە خاوەنی دۆسیەکە و بەو ھۆیەوە کارەکانی دامەزراندنی ئەو فەوجە دواکەوت، ئێستاش وەک تورکمانەکانی کوردستان کارمان بۆ کردووە، تا لەسەر وەزارەتی پێشمەرگە فەوجێکمان بۆ دابمەزرێندرێت، کە تایبەت بێت بە ناوچەی تەلەعفەر”.

جەودەت جەرجیس کە سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری تورکمانیە لەھەرێم، ئاشکرایشیکرد:”وەزارەتی پێشمەرگە نایەوێت دەستێوەردانی حزبی لەناو فەوجەکە ھەبێت، بەڵام چەکدارو فەرماندەکانیشی ھەمووی لەنەتەوەی تورکمان بن”.

ئاماژەی بەئامادەکاریەکانیش بۆ دروستکردنی ئەو ھێزە چەکدارە کردو وتی:”نزیکەی ١٢٠ ناومان وەک قۆناغی یەکەم ئامادەکردووە، تا ئێستا لەگەڵ لایەنەکانی تر نەگەیشتووین بەسیغەی بەکۆتایی بۆئەوەی ناوەکانیان بھێنن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەزامەندی تورکمانەکانی تەلەعفەریش وەردەگرین تا لەداھاتوودا توشی گرفت نەبین لەگەڵیان”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1502981068644

شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دەکات

باسک نێت-سلێمانی سەرلە بەیانی ئەمرۆ١٧ / ٨ / ٢٠١٧ شاندێکی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکھاتبوون لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *