maxresdefault

‌واده‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی‌ هاورده‌كردنی‌ مریشك دیاریكرا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24ی كانوونی دووه‌می 2019، له‌ دیوانی قایمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ به‌روبوومی‌ ناوخۆیی‌ به‌ڕێوه‌چوو و بڕیاردرا پێداچوونه‌وه‌ به‌ بڕی ئه‌و به‌روبووم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه‌ هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.

پاش كۆتاییهاتنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ رزگار حه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی رایگه‌یاند: “به‌هۆی زۆربوونی پڕۆژه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می ناوخۆ، هاورده‌كردنی به‌رووبومه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كان كه‌مكراونه‌ته‌وه‌ و هاورده‌ی مریشكیش له‌ سه‌ره‌تای مانگی شوباته‌وه‌ بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌ ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت، چونكه‌ له‌ سنوری پارێزگای سلێمانییدا 750 كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری هه‌یه‌ كه‌ توانای به‌رهه‌مهێنانی 25-30 ملیۆن مریشكیان هه‌یه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، “ئاسایش و بازگه‌كان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌نه‌ده‌ن به‌ هاورده‌كردنی مریشك و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانیش چاودێری عه‌مباره‌كانی هه‌ڵگرتنی گۆشتی مریشك ده‌كه‌ن”.

رزگار حه‌مه‌د، وتیشی‌: “له‌سه‌ر ئاستی به‌كارهێنان له‌ ناوخۆدا هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ هاندانی هاوڵاتیان و چێشتخانه‌ و شوێنه‌ گشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پشت به‌ به‌رهه‌می ناوخۆ ببه‌ستن”.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: “له‌ بڕی به‌روبومه‌ هاورده‌كراوه‌كان ره‌چاوی زیادبوونی به‌رهه‌می ناوخۆ و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنان له‌ وه‌رزه‌كاندا كراوه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا به‌ هاورده‌كردنی بڕی 800 ته‌ن ماسی و 500 ته‌ن گۆشتی سور و 510 ته‌ن هێلكه‌ و پێنج هه‌زار سه‌ر ره‌شه‌ وڵاخ بۆ مانگی شوبات”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *