15484956773

ئێران هەڕەشە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا وتی: هێزی مووشه‌کی ئێران به‌شێکه‌ له‌ هێزی به‌رگری ڕه‌وا و ئاسایشی نیشتمانی ئێمه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و له‌ سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن ڕاوه‌ستاوه‌.
ناوبراو جه‌ختیکرده‌وه‌: کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رده‌وام داوای به‌هێزبوونی بواری ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی کردوه‌ و فرۆشتنی به‌لێشاوی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ لایه‌ن ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ به‌ هۆکاری تێکدانی ئه‌م ئاشتی و سه‌قامگیرییه‌ ده‌زانێت.
وتیشی: ئێران پلانی توانا به‌رگرییه‌کانی خۆیی له‌ سه‌ر لێکدانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێستا داڕشتووه‌ و به‌ پێی پێویست ئه‌م توانایه‌ش به‌هێزتر ده‌کات.
قاسمی وتی: هێزی مووشه‌کی ئێران جێی دانوستان نییه‌ و ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌ میانه‌ی دانوستانه‌ به‌رده‌وامه‌ سیاسییه‌کانی نێوان ئێران و فه‌ره‌نسا به‌وان ڕاگه‌ێندراوه‌.
ناوبراو هه‌ڕه‌شه‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسای بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌ سه‌ر ئێران به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێستا و ئه‌و وتووێژه‌ سیاسییانه‌ ناو برد که‌ به‌رده‌وام له‌ نێوان هه‌ر دوو وڵاتدا هه‌یه‌ و وتی: هه‌ر سزا و گه‌مارۆیه‌کی نوێ له‌ لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌ گه‌ڵ ئه‌م وڵاتانه‌دا بکه‌ین.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که‌ وتووێژێکی دژوارمان له‌ گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێکردووه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامێکی نه‌بێت، ئاماده‌ین سزای قورس به‌ سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا بسه‌پێنین و به‌رپرسانی تارانیش له‌م بابه‌ته‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *