thumbs_b_c_7dc4b0e2ba7efff95fba8b605cecba14

هه‌ره‌سی به‌فر رێگای نيوان دوو شاري داخست

هه‌ره‌سی به‌فر رێگای هه‌كاری-وان-ی گرت و له‌ ئه‌نجامی كاری تیمه‌كانی سنووره‌كه‌دا پاككرایه‌وه‌.

به‌ هۆی ئه‌و به‌فر و بارانه‌ی ناوچه‌كه‌ی گرتووته‌وه‌ له‌ نزیك تونێلی دووه‌می رێگای هه‌كاری-وان، هه‌ره‌سی به‌فر رێگاكه‌ی داخست.

تیمه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانی ناوچه‌كه‌ به‌ شۆفڵ و ئامێره‌كانیان به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر رێگاكه‌یان لابرد و له‌ میانی یەک كاتژمێردا رێگاكه‌یان كرده‌وه‌.

پارێزگاری هه‌كاری، ئیدریس ئاك بییك له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: “نزیكه‌ی یەک كاتژمێر رێگاكه‌ به‌داخراوی مایه‌وه‌. ئێستا تیمه‌كانمان رێگاكه‌یان كردووه‌ته‌وه‌”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *