17742017_gjhikl742017

ئەردۆغان: ھێرشەکەی ئەمەریکا لە سوریا ئەرێنی بوو بەڵام بەس نەبوو

باسک نێت:

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ھێرشە سەربازیەکەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەیەکی چەکی کیمیایی لە سوریا ” ھەنگاوێکی ئەرێنی بوو، بەڵام بەس نەبوو”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی لە کۆبونەوەیەکی جەماوەریدا لە پارێزگای ھەتای ڕایگەیاند:”ئێمە ئۆپراسیۆنەکە بە ئەرێنی دەبینین ، و ھەنگاوێکە لە دژی تاوانەکانی جەنگی رژێمی بەشار ئەسەد کە بەچەکی کیمیایی و چەکی تر ئەنجامیان دەدات بەڵام ئایا ئەمە بەسە؟ من واینابینم بەس بێت “.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند:” ھیچ کەس ناتوانێت ھەست بە ئارامی و ئاسایش بکات لە جیھانێکدا کە تیایدا منداڵان بەدڕندانەترین شێوە لەناودەبرێن،دەبێت ھەموان لەدوای ھێرشەکانی ئیدلیب بە ھەڵوێستی خۆماندا بچینەوە ، دەبێت کەس ھەوڵی ئەوەنەدات تاوانەکانی لەدژی مرۆڤایەتی و منداڵان لەژێر ناوی شەڕی دژی داعشدا بشارێتەوە”.

ئەردۆغان سوربونی تورکیای لەسەر دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە سوریا دوپاتکردەوە وتی، بۆ ئەوەی براو خوشکە سورییەکانمان کەلەتورکیا دەژین بتوانن بگەرێنەوەو لە خاکی خۆیاندا بژین ، و ھیوادارم ئەم ئۆپراسیۆنە دەستپێکێک بێت “.

رۆژی چوار شەممەی رابردوو، ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگی رژێمی سوریا، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی شاری ئیدلیب-ی ژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەو وڵاتەیان کرد، بەگوێرەی ئەو ئامارانەش کە بڵاوکراونەتەوە، بەھۆی ئەو ھێرشەوە نزیکەی ١٠٠ کەس کوژراون و سەدانی تریش برینداربوون.

کاتژمێر ٠٤:٤٠ی بەرەبەیانی ئەمرۆ، بەکاتی سوریا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ھێرشێکی موشەکیی کردە سەر بنکەی ئاسمانی شەعیرات-ی سوریا کە لەو بنکەوە ھێرشە کیماییەکەی پارێزگای ئیدلیب ئەنجامدرابوو.

موشەکەکان لە کەشتییەدەریاییەکای ھێزی دەریایی ئەمەریکاوە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەراستەوە ھەڵدارون و ٥٩ موشەکی جۆری تۆماھۆک بوون.

دوا بەدوای ھێرشەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند” بەشار ئەسەد ھێرشێکی دڕندانەی بەچەی کیمیایی کردە سەر ھاوڵاتیانی مەدەنی، ژیانی چەندین ژن و پیاو منداڵی لەناوبرد ئەوە مردنێکی دڕندانەبوو تەنانەت منداڵی ساوای جوانیش بەشێوەیەکی درندانە بەر ھێرشەکە کەوتن”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1492599393568

بەوێنە؛ ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی دەڤەری چەمچەماڵی بەسەر کردەوە

باسک نێت-چەمچەماڵ سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ـی نیسانی ٢٠١٧، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی شاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *