thumbs_b_c_0bc3ffe1523eb6a7a68970ef3cf39e3b

جەهەپە کاندیدی ١٤٥ شارەوانی دیکەی ئاشکراکرد

سەرۆک شارەوانی سەفەریهیسار، تونچ سۆیەر بووە کاندیدی جەهەپە بۆ پۆستی سەرۆک شارەوانی ئیزمیر.

ئەنجوومەنی جەهەپە، بە سەرۆکایەتی سەرۆکی گشتیی پارتەکە، کەماڵ کڵچدارئۆغڵو کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە “هەڵبژاردنی شارەوانییەکان” لە ناوەندی گشتیی پارتەکە سازکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزیکەی ١٣ کاتژمێری خایاند، کاندیدی سەرۆکایەتی ١٤٥ شارەوانی دەستنیشانکران.

بەو پێیەش جەهەپە لە ئیزمیر تونچ سۆیەر و لە هەکاری مەتین کۆپاران و لە کرکلارەلی مەهمەت تونا سۆیکان و لە ریزە ئایهان ئاکیوز و لە زۆنگوڵداک شەنۆڵ شاناڵ-ی کردووەتە کاندیدی پارتەکە بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی.

لە دوای کۆبوونەوەکەش، جێگری سەرۆکی جەهەپە، سەعید تۆرون ئاماژەی بەوەکرد ئەمڕۆ کاندیدی سەرۆکی شارەوانی ٢٩ ناوچەی ئیستانبوڵ-یان راگەیاندووە و لەئێستاشدا ژمارەی ئەو کاندیدانەی لە پارێزگاکە دەستنیشانکراون، ٣٠ کاندیدن.

سەعید تۆرون باسی لەوەشکرد تا ئێستا کاندیدیان بۆ ٤٨٢ شارەوانی داناوە و رایگەیاند “نزیکەی ١٠٠ شارەوانییمان ماوە، ئەمانەش لە هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەنین و بەوشێوەیەش لەسەر کارەکانمان بەردەوام دەبین دوای ئەوەی سەرجەم کاندیدەکانمان ئاشکراکرد”.

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *