2912019923600_50603714_106

‌هاتووچۆ له‌ شه‌قامێكی‌ سه‌ره‌كی‌ سلێمانی‌ قه‌ده‌غه‌ كرا

له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی هاتووچۆكردنی‌ له‌ شه‌قامی‌ پیره‌مێرد قه‌ده‌غه‌كرد.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامی پیره‌مێرد، له‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌ تاوه‌كو ڕۆژی هه‌ینی 1ی‌ شوباتی‌ 2019 هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌و شه‌قامه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت”.

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ ده‌ڵێت: “شۆفێران ده‌توانن بۆ گه‌یشتنیان به‌ناوه‌ندی شار، شه‌قامه‌كانی مه‌وله‌وی ‌و سابونكه‌ران ‌و كاوه‌ به‌كاربهێنن”.

پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ “ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەین کە لە بەرواری 1ی‌ شوباتی‌ 2019 رۆژی هەینی گۆڕانکاری لە ئاراستەی هەندێک لە شەقامەکانی چوون و دەرچوون بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ناوبازاڕ ڕوودەدات”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ به‌مشێوه‌یه‌ خستووه‌ته‌ڕوو:

1.شەقامی مامۆستایان (بەردەم قائیمقامیەت) لە گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس بەیەک ئاراستە و بە چوار لەین سەردەکەوێتە سەرەوە بۆ فلکەی یەکگرتن.

2. شەقامی حەمدی (قەنات) لە فلکەی یەکگرتن بەیەک ئاراستەو چوار لەین دەڕوات بەرەو فلکەی فریاکەوتن.

3. شەقامی پیرەمێرد، لە فلکەی یەکگرتن بەرەو گۆڕەپانی سەرا دەبێتە یەک ئاراستەو بە چوار لەین ئوتومبیل دێتە خوارەوە.

4. شەقامی مەولەوی، جوڵەی ئوتومبیل تیایدا پێچەوانە دەبێتەوە و لە گۆڕەپانی سەرا بەرەو گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس دەبێتە یەک ئاراستە.

هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ بۆ شۆفێران ده‌ڵێت: “لەکاتی چوونتان بۆ ئەم شەقامانە تکایە ئاگاداری ئاماژەکانی پۆلیسی هاتووچۆبن و هاوکاریان بن بۆئەوەی ئاستەنگ دروست نەبێت بۆ هیچ کەسێک”.

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ “ئەم گۆڕانکارییانە لە رۆژی هەینییەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ بە شێوازی ئەزموونی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

بابەتی دواتر

51114388_343141046292647_2742393913359728640_n

‌وه‌زاره‌تی‌ داد: 323 تاوانبار سودمه‌ندبوون له‌ لێبوردنی‌ گشتی‌

وەزارەتی داد رایگەیاند، بە پێی یاسای ژمارە چواری ساڵی ٢٠١٧، دوو هەزار و ٣٢٣ تاوانبار …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *