IMK

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی؛ شێوازی سوتاندن و کوشتنی ھێمن دەربەندیخانی داینەمۆی توندوتیژییە

باسک نێت:

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، کوشتنی ھێمن دەربەندیخانی دەزگا ئەمنیەکانی دەربەندیخان لێی بەرپرسیارن و لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤە کە دژ بەھاوڵاتیەکی کوردستانی لەدەرەوەی دادگا پیادەکراوە.

د.شوان قەڵادزەیی ئەندامی لیژنەی مافی مرۆڤ لەپەرلەمانی کوردستان لە لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگەیاند:”وێڕای ئیدانەکردنی کوشتن و سوتاندنی ھاونیشتمانی مامۆستا ھێمن دەربەندیخانی لە ١٢/٢٢ی ٢٠١٦، پرسیار ئەکەین بەفەرمانی کام دادوەر مامۆستا ھێمن محەمەد دەربەندیخانی دەسگیرکرا؟ وە لەکام دادگادا دادگایی کراو تۆمەتی داعش بوونی بەسەردا ساغ کرایەوە یان سەپێندرا بەسەریدا؟ ئینجا بەپێی کام مادەی یاسایی حوکمی سوتاندن و کوشتنی بەسەردا سەپێندرا؟”.

ڕاشیگەیاند:”بۆمان ڕون بکەنەوە ھێمن دەربەندیخانی بەقانونی کام کانتۆن و کام زوم و کام جەنەڕاڵی سەربازی و کام دەزگای ئەمنی لەدوای کوژرانی بەو شێوازە دڕندەییە بڕیاری فڕێدرانی درا تا ببێتە خۆراکی دڕندەکانی تر؟”.

قەڵادزەیی ئاماژەی بەوەشکرد:”دەزگا ئەمنیەکانی ئەو دەڤەرە بەرپرسیارن لەوتاوانە گەورەیە و لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤە کە دژ بەھاوڵاتیەکی کوردستانی لەدەرەوەی دادگا پیادەکراوە”.

ووتیشی:”ھێمن دەربەندیخانی ھەرچییەکی کردبێت پێویست بوو دەسەڵاتی دادوەری بریاری لەسەربدات نەک بەم شێوە نامرۆڤانەیە وێنەی ئەێحاب الاخدود لەکوردستان دوبارە بکریتەوە”.

د.شوان قەڵادزەیی ڕوونیشیکردەوە:”عەیبەیەکی گەورەیە لە ژێر دەسەلاتی ئەو زومە ئەو تاوانە گەورەیە ڕووبدات، بیرتان نەماوە لەکاتێکدا دادگا بڕیاری لەقەنارەدانی سەدام حسێنی دابوو بەڵام جەنابی مام جەلال ئامادە نەبوو واژوی لەسێدارەدانی بکات لەگەل ئەوەدا کەێدام داھێنەری پرۆسەی ئەنفال و کیمیاباران و راگواستن و کاولکردنی کوردستان بوو؟ ئایا تاوانی دەربەندیخانی لەوە گەورەتربوو؟”.

ئاشکرایشیکرد:”لەبەرئەوە جێی خۆیەتی بەریزان خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمد و ھەردوو جێگرانی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەرپرسە ئەمنیەکان لەسەرئەم بابەتە بێنە دەنگ تالەوە زیاتر لەدەرەوی یاسا و دادگا بێ ڕێزی بەرامبەر مرۆڤ نەکرێت و لەھەمان کاتدا دام و دەزگای یاسایی ڕۆڵی بۆبگەرێتەوە و لەھەیمەنەی حزبی رزگار بکریت”.

هێمن دەربەندیخانی
هێمن دەربەندیخانی

بابەتی دواتر

news

ئەردۆگان: چاوەڕێین هەرێمی كوردستان دەروازەكان رادەستی بەغدا بكات

  سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *